رووداو دیجیتاڵ
لەسەر رێگەی سەرەکیی کەرکووک – هەولێر تەقە لە پۆلیسێک کرا و کوژرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئەیلوولی 2024 هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو گوتی، "رووداوەکە لەسەر رێگەی سەرەکیی کەرکووک – هەولێر لە دەروازەی کەرکووک بووە لە بەرامبەر بازاڕی هایمۆڵ."
بە گوتەی پەیامنێری رووداو، پۆلیسەکە دەوامی تەواو بووە؛ لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە و ویستوویەتی بگەڕێتەوە؛ لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکان رووداو، پۆلیسەکە ناوی مەنسور ئیبراهیمە؛ کەسوکاری کێشەیەکی کۆمەڵایەتییان هەبووە و دووژمندار بوون. گومان دەکرێت رووداوەکە پەیوەندیی بەوەوە هەبێت.
دەزگا ئەمنییەکان و تیمەکانی لێکۆڵینەوە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، دوێنێ شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، لە کەرکووک دوو چەکدار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆ دراون و دواتر هەردووکیان کوژراون، "کە سەر بە داعش بوون و ویستوویانە لە کەرکووک کردەوەی تیرۆریستی بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ