هەولێر دیجیتاڵ
رۆژی 7ـی تەممووز منداڵێک لە ئاوی بێخاڵدا خنکا. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، "تەرمەکەمان دۆزییەوە".
رۆژی 23ـی تەممووزی 2024، رائید رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە رووداوی گوت، "ئەو منداڵەی لە ئاوی بێخاڵدا خنکابوو، ئاو بردبووی و کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەمان دۆزییەوە".
ئەو منداڵە ناوی دارین گەیلان و تەمەنی دوو ساڵ بوو، خێزانەکەی دانیشتووی هەولێرن.
منداڵەکە 16 رۆژ لەمەوبەر لە هاوینەهەواری بێخاڵ لەدەستی باوکی کەوتەخوارەوە و کەوتە نێو ئاوی بێخاڵ.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، "تەرمەکە دەنێردرێتە پزیشکی دادیی سۆران."
ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا 8 کەس لە رووبارەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خنکاون، لەکاتێکدا تەواوی ساڵی رابردوو لەو سنوورە 11 کەس خنکابوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ