هاونیشتمانییەک لە بەستۆڕە بە دەستی مامی هاوژینەکەی کوژرا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گەنجێکی 34 ساڵان لە سنووری پارێزگای هەولێر بە دەستی ئامۆزایەکی خۆی کە هاوکات مامی هاوژینەکەیەتی، دەکوژرێت. مامی کوژراوەکە دەڵێت، "لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە."
 
ئەمڕۆ شوکر محەممەد عەلی، مامی کوژراوەکە بە رووداوی گوت: "ئێوارەی ئەمڕۆ دەوروبەری کاژێر 17:00، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، برازام نێچیر عوسمان محەممەد بە دەستی ئامۆزایەکی خۆی کوژرا."
 
بە گوتەی شوکر محەممەد عەلی، بکوژەکە ناوی س. م. س. ـە و جگە لەوەی ئامۆزای کوژراوە، هاوکات مامی خێزانی کوژراوەکەیشە.
 
هاونیشتمانییەکە دانیشتووی شارۆچکەی کۆڕێیە، تەمەنی 34 ساڵە، دەرچووی بەشی ژمێریاری زانکۆی جیهانە.
 
شوکر محەممەد عەلی، مامی کوژراوەکە دەشڵێت، "برازاکەم لە بەستۆڕە کوژرا و پۆلیس گەیاندیانە دادپزیشکیی هەولێر؛ سکاڵامان تۆمار کرد و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەلایەن پۆلیسەوە بۆ کراوەتەوە. لە کۆڕێ بە خاکی دەسپێرین."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان.

بافل تاڵەبانی: سەرکۆنەی ئەو تاوانانە دەکەین کە ئیسرائیل دەرهەق بە سەرکردەکان دەیکات

ئێوارەی رۆژی شەممە، 28ـی ئەیلوولی 2024، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا گوتی: "بەخەمێکی قووڵەوە، هەواڵی شەهیدکردنی سەماحەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانیمان پێگەیشت."