خوێندنی باڵا: هیچ وادەیەک بۆ راگەیاندنی خولێکی دیکەی تواناسازی دیاری نەکراوە

04-12-2023
ژیڤان بەکر
گفتوگۆ لەگەڵ عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا
گفتوگۆ لەگەڵ عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 900 هەزار و 775 دۆلار وەکو شایستەی دارایی بۆ دەرچووان و بەربژێرانی تواناسازی خەرج دەکەن کە 100 کەس دەگرێتەوە. گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، کات دیاری نەکراوە بۆ راگەیاندنی خولێکی دیکەی تواناسازی. 
 
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بووڵتەنی کۆڕۆژی رووداو میوان بوو و ئاماژەی بەوەکرد، ئەوە دووەم جارە "بە هەوڵی وەزیری خوێندنی باڵا ئەم دەرفەتە بۆ کاندیدانی دەرچووانی تواناسازی دابین بکەین، بۆ ئەوەی بتوانن پرۆسەی خوێندن بەسەرکەوتوویی تەواو بکەن."
 
بەپێی داتاکانی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بێت، سێ خولی تواناسازییان هەبووە و نزیکەی چوار هەزار خوێندکار و قوتابی رۆیشتوون بۆ زانکۆکانی دەرەوەی وڵات، بۆ ئەوەی درێژە بە خوێندن بدەن لە هەردوو بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا. 
 
ئێستا بەشێکی زۆری خوێندکارەکان گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و خوێندنیان تەواو کردووە. هەروەها پاکتاوی داراییان بردووە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا. ئەم بڕیارەی خوێندنی باڵاش ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە دوای پاکتاوی دارایی هیچ بڕە پارەیەکیان پێنەدراوە.
 
ئەو بڕە پارەیەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ هەر خوێندکارێک، لە 10 هەزار دۆلار زیاترە. دەرچووان دوای 4ـی مانگی کانوونی یەکەم دەتوانن سەردانی وەزارەت بکەن. رێوشوێنەکان بگرنە بەر و لەو بڕە پارەیە سوودمەند ببن.
 
عەباس ئەکرەم دەڵێت "ئەوانەی دەستنیشانکراون لە وڵاتی جیا جیان، پسپۆڕیی جیاجیایان هەیە، زۆرینەیان ئەوانەن کە خوێندنیان تەواو کردووە، جگە لە هەندێکیان نەبێت. زۆرینەیان گەڕاونەتەوە و هیچ بڕە پارەیەکیان پێنەدراوە. پاریش 110 کەس بە هەوڵی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوودمەند بوون."
 
هەندێک لە خوێندکاران دوای ئەوەی گەڕاونەتەوە و خوێندنیان بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە، تووشی قەرز بوون و پێویستیان بەوە بووە هاوکاریی بکرێن. گوتەبێژی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوە دەکات "ئەم بڕیارە دەتوانێت بەشێکی زۆر لە کێشەکانی خوێندکاران چارەسەر بکات. ئەگەر چی ئێمە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن بۆ ساڵانی داهاتووش بۆ ئەوەی بتوانین شایستەی دارایی زیاتر بۆ دەرچووانی تواناسازی تەرخان بکەین."
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری سوودمەندان دەکاتەوە و دەڵێت، رێککەوتی 4/12/2023 بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازی بکەن لەگەڵ هێنانی ئەم دۆکیۆمێنتانەى خوارەوە:
 
1. پشتگیری شوێنی کار کە بەردەوامە لە خزمەتی بێ پچڕان دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی.
 
2. ئەگەر کاندید پێنج ساڵ خزمەتی کردبوو لە شوێنەکەی، ئەوا پشتگیری پێنج ساڵ خزمەت لەگەڵ خۆی بهێنێت.
 
3. ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبوو بەهەر هۆکارێك، ئەوا بریکارەکەی دەتوانێت سەردان بکات.
 
4. ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، پێویست دەکات خۆی ئامادەبێت.
 
عەباس ئەکرەم ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا دوو ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکاران و قوتابیان تەرخان کراوە. "ئێمە دڵنیایی دەدەین بۆ بە هەموو دەرچووان، بە شێوەیەک لە شێوەکان بتوانین گوزەرانییان لەبەرچاو بگرین و هاوکارییان بکەین."


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو وێنەی نارین.

دوای 19 رۆژ تەرمی نارینی هەشت ساڵان لە ئامەد دۆزرایەوە؛ باوک و برایەکی دەستگیرکراون

مورات زۆرئۆغڵو، پارێزگاری ئامەد رایگەیاند: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، نارین گورانی ونبوو، دوای کوشتنی خراوەتە ناو توورەکەیەکەوە و فڕێدراوە لێواری رووبارەکە. هەروەها بە بەرد و لق و پۆپی دار شاردبوویانەوە، بۆ ئەوەی هەر کەسێک لەوێوە تێپەڕێت، هیچ گومانێک نەکات."