کەشناسێک: شەپۆلە گەرماکەی خوارووی عێراق هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

10-07-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
هەولێر دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما لە هەموو شارە گەورەکان لە سەرووی 40 پلەی سیلیزی بێت.
 
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تەممووزی 2024 کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پێشبینی دەکرێت ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیچمە هەوردا بێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک. پلەی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، کەمێک بەرز دەبێتەوە."
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە کەشوهەوای سبەی پێنجشەممەوە هەیە، کەشناسی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت "ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت و تۆزێکی سووکی لەگەڵ بێت. پلەی گەرما بەراورد بە تۆماری ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە."
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پلەی گەرمای بۆ سبەی پێنجشەممە بەم جۆرە بڵاوکردووەتەوە:
 
هەولێر؛ 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 42 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 44 پلەی سیلیزی
کەرکوک؛ 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 44 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 43 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 47 پلەی سیلیزی
 
چاوەڕوان دەکرێت سبەی پلەی گەرما لە بەشێکی عێراق بگاتە 50 پلەی سیلیزی و بەو هۆیەوەش پارێزگاکانی بەسرە، دیوانیە و میسان بۆ سبەی پێنجشەممە پشوویان راگەیاندووە.
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە بە رووداوی گوت: "ئەو شەپۆلی گەرمایە دەگاتە هەرێمی کوردستانیش، بەڵام ئەو کاریگەرییەی لە شارەکانی عێراق هەیەتی کە وایکردووە بکرێتە پشوو، لێرە نابێت. پێشبینیی دەکرێت پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان لە 48 پلەی سیلیزی بەرزنەبێتەوە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".