نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە

17-03-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 150 هەزار مامەڵەی پێوە کرا.   
 
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 17-3-2024) حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە رووداوی گوت "نرخی دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردوو لە بەرامبەر دیناردا نزیکەی 700 تاوەکو 800 دینار دابەزیوە."
 
ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەهای دینار بەراورد بە رابردوو جێگیرە و 100 دۆلار لەنێوان 150 بۆ 151 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر دەشڵێت "لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، نرخی دۆلار لە 153 هەزارەوە بۆ 150 هەزار دینار دابەزیوە. پێشبینی دەکرێت زیاتریش دابەزێت."
 
لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 150 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوە کرا، لەکاتی داخستنی بازاڕیشدا ئەم ئێوارەیە 100 دۆلار بە 149 هەزار و 900 دینار بوو لە هەولێر و سلێمانی.

 

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، 240 ملیۆن و 715 هەزار و 778 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 230 ملیۆن و 445 هەزار و 778 دۆلاری حەواڵە و تەنها 10 ملیۆن و 270 هەزاری بە نەخت بووە.
 
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانیشدا بە جێگیری ماوەتەوە و 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەولێر، سلێمانی و بەسرە بە 150 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە بۆرسەی بەغدا بە 149 هەزار و 900 دینارە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان

داخستنی 400 کۆمپانیاکەی ئاڵوگۆڕی دراو دۆسیەیەکی کۆبوونەوەکانی عێراق و کوردستانە

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆی شاندی وەزاریی ئابووریی عێراق کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2024 لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە و بڕیارە سەرجەم دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانی ئابووری و دارایی یەکلایی بکرێنەوە، دۆسیەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو و بڕیاری داخستنیانە بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندی.