ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

19 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیڤان بەکر
A+ A-

هەولێر دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند بابەتێک کۆدەبێتەوە. 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و چەند بڕگەیەک تاوتوێ دەكەن."
 
لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "لە بڕگەی یەكەمدا راپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی دارایی ساڵی 2024 لەبەر رۆشنایی دوایین روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بەپێی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە و خشتەكانی تەرخانكراوی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵ دەخرێتەڕوو."

 

 
دەشڵێت، "لە بڕگەی دووەمدا راپۆرتێک سەبارەت بە پشتبەستنی ژمارەی كەسیی بێهاوتا (UPN) و ئەنجامی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتریی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە دەخرێتەڕوو."
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا روونیکردووەتەوە "لە بڕگەی سێیەمدا، بەرەپێشچوونەكانی پڕۆژەی بەئەلیكترۆنیكردنی ناوەندیی خشتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان (پڕۆژەی سیستمی پەیرۆڵ)، بە گوێرەی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ دەكرێت."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە