پسپۆڕێک: زۆربەی کارگەکانی ئاوی کانزایی لە جیاتی کلۆر مادەی ئۆزۆنO3 بەکاردەهێنن

19-02-2024
ژیڤان بەکر
نیشانەکردن پلاستیک
A+ A-
هەولێر دیجیتاڵ

پسپۆڕێکی خواردن و کواڵێتیی کۆنترۆڵ دەڵێت "زۆربەی کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی لەبووتڵکراو، لەجیاتی کلۆر، مادەی ئۆزۆنO3 بەکاردەهێنن، کە لەگەڵ تیشکی خۆردا، بەدرێژایی رۆژ ئەو مادەیە شی دەبێتەوە و دەبێتە O2 دواتر دەبێتە O کە ئەوەش زیانی زۆرە و دەبێتە هۆی شێرپەنجە."
 
رۆژی دووشەممە 19ـی شوباتی 2024، د. کاژین یوونس، مامۆستای زانکۆ و پسپۆری خواردن و کواڵێتیی کۆنترۆڵ لە بووڵتەنی نووڕۆژدا لەبارەی خۆپاراستن لە کاریگەری و زیانەکانی مادە پلاستیکییەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "مادە پلاستیکییەکان کاریگەریی زۆریان لەسەر تەندروستی هەیە و دەبێت. مادەی پلاستیکی بۆ ماوەی 450 ساڵ لەسەر زەوی دەمێننەوە و دواتر شی دەبنەوە. هاوکات ئەو شوێنەی مادەکەی لێ شی دەبێتەوە، رووەکی لێ شین نابێت و سەوزاییشی تێدا ناڕوێتەوە."
 
دکتۆر کاژین لەبارەی پێکهاتەی مادەی کیمیایی پلاستیکییەوە دەڵێت "مادە پلاستیکییەکان، لە پێکهاتەیەکی کیمیایی PET دروست کراون، واتا لە Polyethylene terephthalate  دروست کراون. ئەو مادەیە زیان بە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەگەیێنێت. کاتێک تیشکی خۆر بە ئەو خواردن و خواردنەوانە دەکەوێت، یان لە پلەی گەرمیی گونجاودا ناپارێزرێن کە پلەکە 25 پلەیە؛ بەڵام کارگەکان لە 25 پلە زۆر زیاترن، ئەو مادانە کارلێک دەکەن و کاریگەری لەسەر پێکهاتە خۆراکییەکان دروست دەکەن."
 
رۆژی یەکشەممە 18ـی شوباتی 2024، هەندرێن شێخ راغب، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە ‏دەستەی ‏پاراستن ‌و ‏چاككردنی ژینگە بە رووداوی گوت: "تاوەکو ئێستا پرسی ژینگە نەبووەتە کاری لەپێشینەی حکومەت، تاوەکو ئەمەش نەکرێت، ناتوانن ئەو ئامانجانەیان جێبەجێ بکەن کە بۆ پاراستنی ژینگە دیاریانکردووە."
 
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بەکارهێنانی بوتڵی ئاو و پلاستیکیان لە کارمەندانی خۆیان قەدەخە کردووە، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە ‏دەستەی ‏پاراستن ‌و ‏چاككردنی ژینگە دەڵێت، ئەو بڕیارەیان داوەتە سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوان جێبەجێیان نەکردووە.
 
بە گوتەی دکتۆر کاژین کە پسپۆری خۆراک و کوالێتیی کۆنترۆڵە، زۆربەی کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی لەبووتڵکراو، لە جیاتی کلۆر، مادەی ئۆزۆن O3 بەکاردەهێنن، کە لەگەڵ تیشکی خۆر بەدرێژایی رۆژ ئەو مادەیە شی دەبێتەوە و دەبێتە O2، دواتر دەبێتە O کە زیانی زۆر بە نەخۆشانی شێرپەنجەی میزڵدان و مەمک، هەروەها نەخۆشی شەکرە و گورچیلە دەگەیێنێت. "کێشەی کۆمەڵگەی ئێمە ئەوەیە؛ وا دەزانن خواردنی لەقوتوونراو و ئاوی لەبوتڵکراو زۆر باشە؛ بەڵام بەپێچەوانەوە، ئەو مادانەی پلاستیکین لە مادەی کیمیایی دروست دەکرێن، ئەوانیش راستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دەبێت."
 
رۆژی یەکشەممە، 18ـی شوباتی 2024، د. كارزان عەلی، پسپۆری تەندروستیی ‏ژینگە لەبارەی پێکهاتەکانی پلاستیکەوە بە رووداوی گوت "ئەو 15 مادەیە کە دەچنە لەشی پیاوێکەوە، رێ لە گەیێنەری هۆرمۆنەکانی دەگرن و هەندێک جار وەکو ئێسترۆجینی ژنانە کاردەکەن، بۆیە پاش ماوەیەک دەبینی پیاوەکە هەستی ژنانەی تێدا دروست دەبێت و دەڵێت، ژنێک لەنێو مندا هەیە."
 
 
سەبارەت بە بەکار‌هێنانی ئاوی لە بوتڵکراو، کە زۆرینەی کۆمەڵگەکانی جیهان بەکاری دەهێنن، د. کاژین یوونس روونی کردەوە "ئەو ئاوە خۆی تەندروستە، بەڵام بەو مەرجەی لە پلەی گەرمیی تەندروست بپارێزرێت. هاوکات نابێت تیشکی خۆر بەر ئەو ئاوە لە بوتڵکراوە بکەوێت. ئەو ئاوەی لە ماڵانیش دەخورێتەوە، ئەویش تەندروست نییە؛ چونکە رێژەیەکی زۆر کلۆری تێدایە، پێویستە ئاوەکە فلتەر بکرێت. نە ئاوی لە بوتڵکراو و نە ئەو ئاوەی لە ماڵان دەخورێتەوە، بەو شێوازەی گوتم، تەندروست نین."
 
لەبارەی بیرۆکەی کڕینی ئاوی نێو دەبەی گەورە کە لە بری ئاوی تانکی ماڵان بۆ خواردنەوە بەکاردەهێندرێن، د. کاژین یوونس، پسپۆڕی خواردن و کواڵێتیی کۆنترۆڵ ئاماژەی بەوەکرد "ئەو بیرۆکە دروست نییە، وەک گوتم پلەی گەرمیی کارگەکان زۆر بەرزە و لەگەڵ ئاوەکە کارلێک دەکات، ئێمە وا دەزانین ئەو ئاوە بۆ نەخۆشانی گورچیلە زۆر باشە، بەڵام ئاوەکە ژەهراوی بووە و زیانی هەیە. هاوکات لە مارکێتەکانیش تیشکی خۆری بەردەکەوێت، دووبارە ژەهراوی دەبێت. ئاوی فلتەرکراو باشترە لە ئاوی لە بوتڵکراو."
 
ئەمە لەکاتێکدایە حکومەت و رێکخراوەکانی ژینگە بە بەردەوامی هۆشداری لەبارەی مەترسیی پلاستیک بڵاودەکەنەوە لە جیهاندا، بۆ نموونە ساڵی 2023 حکومەتی کەنەدا هەڵمەتی قەدەخەکردنی پلاستیکی راگەیاند کە تاوەکو ساڵی 2030 بەردەوام دەبێت، هانی هاووڵاتییانیشی دەدات کاخەز لەبری پلاستیک بەکاربهێنن.

 

بەرنامەی لەگەڵ رەنج ـی ئەم هەفتەیە تایبەت بوو بە زیانەکانی پلاستیک:

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو وێنەی نارین.

دوای 19 رۆژ تەرمی نارینی هەشت ساڵان لە ئامەد دۆزرایەوە؛ باوک و برایەکی دەستگیرکراون

مورات زۆرئۆغڵو، پارێزگاری ئامەد رایگەیاند: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، نارین گورانی ونبوو، دوای کوشتنی خراوەتە ناو توورەکەیەکەوە و فڕێدراوە لێواری رووبارەکە. هەروەها بە بەرد و لق و پۆپی دار شاردبوویانەوە، بۆ ئەوەی هەر کەسێک لەوێوە تێپەڕێت، هیچ گومانێک نەکات."