هەسەدە هێزەکانی تورکیا تۆپباران دەکات

27-12-2023
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
تۆپخانەکانی هێزەکانی سووریا دیموکرات - هەدەسە، لە سنووری گوندەکانی تەلتەمر، هێزەکانی تورکیایان لە باکووری کوردستان تۆپباران کرد.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی گوندنشینانی تەلتەمر بە رووداویان داوە، سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە، تۆپهاوێژەکانی هێزی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە سنووری تەلتەمر بە 15 گوللەتۆپ بنکەی هێزەکانی تورکیایان لە باکووری کوردستاندا تۆپباران کرد، بەڵام تائێستا زیانەکانی بۆردوومانەکە نەزاندراون.
 
چوار رۆژە، تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان چڕ کردووەتەوە، گەلێک ناوەند و وێستگەی خزمەتگوزاری کردووەتە ئامانج، لە هەندێ ناوچەی ژێر دەستی هێزەکانی هەدەسەدا، وەڵامی هێرشەکانی تورکیا دەدرێنەوە.
 
رۆژی چوارشەممە 27-12-2023، یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەو هێرشانە کرد، کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژانی 22 و 23ی ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان کردیانە سەر سەربازانی تورکیا و رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە باکووری سووریا و عێراقدا بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی 59 شەڕڤان و گەریلا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".