بەرگریی شارستانیی گەرمیان هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە

28-05-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرگریی شارستانیی گەرمیان هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و بە هاونیشتمانییان دەڵێت، "نابێت لە رووباری سیروان مەلە بکەن."
 
ئەمڕۆ سێشەممە 28-05-2024 ئیبراهیم محەممەد، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند، "دەرکردنی ئەو رێنوێنییانە لە ئەنجامی خنکانی بەردەوامی هاونیشتمانییانە لە رووباری سیروان. بێگومان رەچاوکردنی ئەو رێنوێنییانە بۆ پاراستنی گیانی خەڵکە."
 
بە گوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان، ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا یەک حاڵەتی خنکان لە رووباری سیروان هەبووە، پاریش 5 حاڵەت هەبوون.
 
بەرگریی شارستانیی گەرمیان داوای لە هاونیشتمانیان کردووە، مەلە لە رووباری سیرواندا نەکەن، "بە هیچ شێوەیەک تەندروست و سەلامەت نییە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، وا باشترە مەلە لە مەلەوانگەکانی نێو شار بکرێت، چونکە مەرج و رێنوێنیی سەلامەتییان تێدایە، بەڵام ئەگەر گەشتیار و هاونیشتمانی سەردانی رووباری سیروانیان کرد، پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
 
1. پێویستە لە کاتی مەلەکردندا زۆر وریا بن و لە قووڵیی ئاوەکە دڵنیابن.
2. بە هیچ شێوەیەک منداڵ بە تەنیا مەلە نەکات، یان ئەو کەسانەی مەلە نازانن.
3. پێویستە هەندێک کەلوپەلی فریاگوزاریتان پێبێت، وەکو (چوپ، هێلەکی رزگارکردن و حەبلی نەجات).
4. یاری نەکردن و یەکتری نقوم نەکردن لەناو ئاودا، چونکە دەبێتە هۆی ماندووبوون و تەنگەنەفەسی.
5. بە هیچ شێوەیەک لە شوێنی کارگەکانی (غەسالە) مەله نەکرێت، چونکە رێڕەوی ئاوەکەی تێکداوە.
6. با مەلەوانیش بیت، نەچیتە هەموو شوێنێک کە شارەزا نیت.
7. مەلەنەکردن لە شەودا.
8. مەلەنەکردن لەو شوێنانەی هێمای ئاگادارکردنەوەی لێ دانراوە (تابلۆی قەدەخەکردنی مەلەکردن)، چونکە مەترسیدارە.
 
بەگوێرەی راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی گەرمیان، لە ساڵی 2022دا حەوت کەس لە رووباری سیروان خنکاون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو وێنەی نارین.

دوای 19 رۆژ تەرمی نارینی هەشت ساڵان لە ئامەد دۆزرایەوە؛ باوک و برایەکی دەستگیرکراون

مورات زۆرئۆغڵو، پارێزگاری ئامەد رایگەیاند: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، نارین گورانی ونبوو، دوای کوشتنی خراوەتە ناو توورەکەیەکەوە و فڕێدراوە لێواری رووبارەکە. هەروەها بە بەرد و لق و پۆپی دار شاردبوویانەوە، بۆ ئەوەی هەر کەسێک لەوێوە تێپەڕێت، هیچ گومانێک نەکات."