پۆلیسی سلێمانی: 10 هاووڵاتیی ئەفغانستانیمان دەستگیرکرد

08-04-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-

هەولێر دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، 10 هاووڵاتیی ئەفغانستانی لە قەزای سەیدسادق دەستگیرکران کە بەنیازبوون بچنە شارەکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق و لەوێ کاربکەن. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی نیسانی 2024، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی گوت، "ئەو 10 هاووڵاتییە لە سنووری پێنجوێنەوە هاتبوون. پۆلیسی چاودێری کردن و دەستگیری کردن، دادوەر هەر بڕیارێک بدات جێبەجێی دەکەین".
 
لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا هاووڵاتییەکان دانیان بەوە داناوە کە بەنایاسایی لە ئێرانەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بەنیاز بوون بچنە شارەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق و لەوێ کاربکەن، ئەمە بە گوتەی پۆلیسی سلێمانی.
 
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەموو هاووڵاتییەکان کراوەتەوە و بەپێی مادەی 39 لە یاسای نشینگە راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە. 
 
هاوینی 2021 بزووتنەوەی تاڵیبان شاری کابوولی پایتەختی ئەفغانستانی کۆنترۆڵکردەوە. هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە لەو کاتەوە لە دۆخێکی سەختدا دەژین. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، نزیکەی هەموو هاووڵاتییانی ئەفغانستان ئێستا هەژارن.
 
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش دەڵێت، تەنیا لە ساڵانی 2021 و 2022دا 3.6 ملیۆن ئەفغانستانی وڵاتی خۆیان جێهێشتووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو وێنەی نارین.

دوای 19 رۆژ تەرمی نارینی هەشت ساڵان لە ئامەد دۆزرایەوە؛ باوک و برایەکی دەستگیرکراون

مورات زۆرئۆغڵو، پارێزگاری ئامەد رایگەیاند: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، نارین گورانی ونبوو، دوای کوشتنی خراوەتە ناو توورەکەیەکەوە و فڕێدراوە لێواری رووبارەکە. هەروەها بە بەرد و لق و پۆپی دار شاردبوویانەوە، بۆ ئەوەی هەر کەسێک لەوێوە تێپەڕێت، هیچ گومانێک نەکات."