دەست بە دابەشکردنی پاداشتی مۆڵەتی کۆکراوەی شەش مانگی خانەنشینان کراوە

22-04-2025
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی دەڵێت، دابەشکردنی پاداشتی مۆڵەتی کۆکراوەی شەش مانگی خانەنشینان دەستیپێکرد.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 22ی نیسانی 2025، ئەشرەف فازڵ، بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی بە رووداوی گوت: "لە یەکشەممە 20ی نیسانی 2025ـەوە، دابەشکردنی پاداشتی مۆڵەتی کۆکراوەی شەش مانگی خانەنشینان دەستیپێکردووە."
 
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق رۆژی 22-11-2022 حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەجێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق، ژمارە 9ـی ساڵی 2014 پابەند کرد، بەڵام تاوەکو تەممووزی 2024 جێبەجێ نەکرا.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی، "پاداشتی مۆڵەتی کۆکراوەی شەش مانگی خانەنشینان، هەموو پارەکە بە یەک گوژمە خەرج دەکرێت، بەڵام بە قۆناخ، بە جۆرێک هەر رۆژەی پاداشتی ژمارەیەک خانەنشین دابەش دەکرێت."
 
رۆژی شەممە، 19ـی نیسانی 2025، سادق شێخ عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نزیکەی 16 هەزار خانەنشین لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەن کە لەدایکبووی ساڵانی 1962، 1963 و 1964ـن. 10 هەزار بۆ 11 هەزاریان مامەڵەیان لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی دەکرێت و ئەوانی دیکەش لە ناوچەکانی دەوروبەری سلێمانی". 
 
بەگوێرەی یاسای خانەنشینی، دەبێت هەر فەرمانبەرێک کە خانەنشین دەکرێت، مووچەی بنەڕەتیی شەش مانگی پێبدرێت، کە مۆڵەتیان لە 180 رۆژ تێپەری نەکردووە. ئەشرەف فازڵ، بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی روونیکردەوە، "ئەو شەش مووچەیە بنەڕەتییە نەک مووچەی تەواوەتی."
 
بەپێی زانیاریی رووداو، ئەو کەسانەی لە کانوونی دووەمەوە خانەنشین بوون، بەشێکیان ئەم مانگە مامەڵەیان تەواو دەبێت کە ژمارەیان 1,578 کەسە و چاوەڕوانن چوار مووچە بەیەکەوە وەربگرن.
 
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 312 هەزار خانەنشین هەن، 164 هەزار خانەنشینی شارستانی و 148 هەزاریشیان خانەنشینی سەربازین.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەکێتیی ئەورووپا.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەکێتیی ئەورووپا: 70 - 80 رۆژنامەڤان دەبەینە هەرێمی کوردستان

سەندیکای رۆژنامەڤانانی یەکێتیی ئەورووپا، لە راپۆرتتێکدا باس لە وردەکاریی سەردانی شاندێکی باڵایان بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و لە پێگەی فەرمی سەندیکاکەیان راپۆرتێکیان لەبارەی سەردانەکە بڵاوکردووەتەوە. ئەندامێکی سەندیکاکە بە رووداوی راگەیاند، لە داهاتوودا بەنیازن بە دەیان رۆژنامەڤانی ئەورووپی بێننە هەرێمی کوردستان و لەنزیکەوە دۆخی رۆژنامەڤانان ببینن.