رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، "ئەم کەشە بۆ هەفتەیەک بەردەوام بێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی نیسانی 2024، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت، "ئەم کەشە دەبێتە هۆی دروستبوونی بەرزە پاڵەپەستۆیەک لەسەر ناوچەکەمان و کەشێکی وشک دروست دەکات. پێشبینی دەکرێ ئەم کەشە تاوەکو هەفتەیەکی دیکە بەردەوام بێت. ئەوە لە کاتێکدایە تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی باکووری ئەفریقا بەشێوەیەکی لاواز کاریگەری لەسەر ناوچەکەمان دروستکردووە".
بە گوتەی شاڵاو هیدایەت، پێشبینی دەکرێت لە دوایەمین هەفتەی ئەم مانگەدا هەور ئاسمان داپۆشێت و لە هەندێک شوێنیش باران ببارێت.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە و بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر؛ 32
سلێمانی؛ 29
دهۆک؛ 30
زاخۆ؛ 31
هەڵەبجە؛ 30
کەرکوک؛ 35
سۆران؛ 29
حاجی ئۆمەران؛ 20
گەرمیان؛ 3
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ