بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی

09-04-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەهای دینار بەرامبەر دۆلار نزمبووەوە و 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە نزیکەی 148 هەزار دینار.

رۆژی سێشەممە، 9ـی نیسانی 2024، سیامەند مەولوود، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارفرۆشان لە هەولێر بە رووداوی گوت، "بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەتەوە و ئێستا 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 148 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت."
 
گوتەبێژی بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر گوتی، دوێنێ تاوەکو نیوەڕۆ دۆلار بە 147 هەزار تاوەکو 147 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە کرا. بەڵام لە کاتی داخستنی گەیشتە 148 هەزار دینار. هەروەها ئەمڕۆ بەهۆی جەژنەوە دوای کاژێر یەکی نیوەڕۆ بازاڕەکان دادەخرێن.
 
رۆژانی پشوو بانکی ناوەندیی عێراق دۆلار ناخاتە بازاڕەوە. بەڵام دوێنێ بانکی ناوەندی 278 ملیۆن و 525 هەزار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، 40 ملیۆن دۆلار بە کاش بووە.
 
سیامەند مەولوود روونیکردەوە، لە سێ رۆژی رابردوودا دۆلار بە 147,250 تاوەکو 148,000 بەهاکەی بەرز و نزم بووەتەوە. هۆکاری سەرەکیی دابەزینی چەند رۆژی رابردووی بەهای دینار، فرۆشتنی شتومەکی زۆرە بە دینار لە رۆژانی پێش جەژنی رەمەزان.ئەمەیش دینار زیاد دەکات، چونکە کاڵا لە ناوخۆ بە دینار دەفرۆشرێ و لە دەرەوە بە دۆلار هاوردە دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان

داخستنی 400 کۆمپانیاکەی ئاڵوگۆڕی دراو دۆسیەیەکی کۆبوونەوەکانی عێراق و کوردستانە

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆی شاندی وەزاریی ئابووریی عێراق کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2024 لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە و بڕیارە سەرجەم دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانی ئابووری و دارایی یەکلایی بکرێنەوە، دۆسیەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو و بڕیاری داخستنیانە بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندی.