وەزارەتی دارایی: حکومەت و کۆمپانیای ڤیزە رێککەوتنێک بۆ پەرەپێدانی گشتگیریی ئابووری واژۆ دەکەن

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، پڕۆژەی (هەژماری من) رێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای ڤیزەی جیهانی لە بواری پارەدانی دیجیتاڵی واژۆ دەکات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 15-01-2025 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "رێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای ڤیزەی جیهانی بۆ پارەدانی دیجیتاڵی واژۆ دەکەین. ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە ئامانجی پەرەپێدانی شێوازەکانی پارەدانی دیجیتاڵی، بەرەو پێشبردنی گشتگیری ئابووری، پارەدانی دیجیتاڵی و خزمەتگوزارییەکانی بانکی لە هەرێمی کوردستان."
 
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکە لە رێگەی ئەنجامدانی چەندین کەمپەینی پەروەردەیی و هۆشیاری لەبارەی پارەدانی دیجیتاڵی، هاوکاریی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکات لەوەی بتوانن زیاتر پشت بە پارەدانی دیجیتاڵی لە کاروباری رۆژانەیاندا ببەستن؛ هەروەها بەمزووانە نزیکەی یەک ملیۆن هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان، مووچەکانیان بە شێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن.
 
وەزارەتەکە لەبارەی رێککەوتنەکەوە دەڵێت، "کۆمپانیای ڤیزە بە هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری چەندین سەمینار و وۆرکشۆپ بۆ بەکارهێنان لە پارەدانی دیجیتاڵی، سوود و خزمەتگوزارییەکانی بانکی رێکدەخات. ئەوەیش یارمەتیی سیستمێکی ئابووری مۆدێرن و پێشکەوتوو بۆ هەرێمی کوردستان دەدات."
 
ماریۆ مەکاری، جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ڤیزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبارەی ئەم رێكکەوتنەوە رایگەیاند، "هۆشیاری و گشتگیری ئابووری، بناخەی بەهێزکردن و پەرەپێدانی ئابوورین. هاوکات دەتوانین بەردی بناخەی کۆمەڵگەیەکی خۆڕاگر و بەهێز لە رووی ئابوورییەوە دابنێین."
 
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ڤیزە دەڵێت، "ڤیزە پابەندە بەو رۆڵە گرنگەی لەو قۆناخە راگوزەرییە لە هەرێمی کوردستان پێی دراوە. لە رێگەی بەگەڕخستنی ئەزموونی کۆمپانیاکەمان لەسەرانسەری جیهان بۆ درووستکردنی ئابوورییەکی دیجیتاڵی پارێزراو."
 
وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە دەکات، "ئەم هاوبەشییە بۆ کەمکردنەوەی پارەدانی کاشە و دەستگەیشتنە بە خزمەتگوزاری و سوودە بانکییەکان و بنیاتنانی ئابوورییەکی دیجیتاڵیی گشتگیر و بەهێز دەردەخات."
 
پرۆژەی هەژماری من پرۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی کەرکووک. وێنە: رووداو

هێڵی ئاسمانیی عێراقییە گەشتی عومرە لە فڕۆکەخانەی کەرکووک رادەگرێت

بڕیارەکە بەبێ روونکردنەوە بووە، بۆیە ناڕەزایی عومرەکاران و کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی لە کەرکووک لێکەوتەوە. دوێنێ لە بەردەم فڕۆکەخانەی کەرکووک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان رێکخست.