پۆلیسی هەڵەبجە: کارمەندێکمان لە کاتی دەوامی فەرمیدا گیانی لەدەست دا

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیڤان بەکر
A+ A-
هەولێر دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، کارمەندێکیان لە کاتی دەوامی فەرمیدا جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەست دا.
 
ئەمڕۆ (سێشەممە، 24-12-2024) بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند "کارمەندێکمان لە کاتی دەوامی فەرمی، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا."
 
رائید ئاکام قوتبەدین ئاغاوەیس، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لەبارەی کارمەندەکەیانەوە بە رووداوی گوت "رێپێدراومان / لهۆن ئەڵڵاکەرەم حوسێن، تەمەنی 50 ساڵ بوو و  خێزاندار بوو."
 
لهۆن ئەڵڵاکەرەم پۆلیس بووە لە بنکەی پۆلیسی تەوێڵە. رائید ئاکام  دەڵێت، پۆلیسەکە کاژێر 06:00ی بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

رێنوێنییەکانی خوێندنی دیپلۆم، ماستەر و دکتۆرا؛ ئەم کەسانە بە خۆڕایی دەخوێنن

بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی، زمانی ئینگلیزی و تێکڕای نمرەی بەکالۆریۆس بۆ پێشکێشکردن مەرج نییە، واتە هەر خوازیارێک تێکڕای نمرەی بەکالۆریۆسی لە 50٪ بەسەرەوە بێت مافی پێشکێشکردنی دەبێت، بەڵام بۆ خوێندنی ماستەر، مەرجە خوازیار تێکڕای نمرەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە 60٪ کەمتر نەبێت و مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی هەبێت، جگە لە دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان.