شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێن

18-02-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێن. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ی شوباتی 2024، عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە رووداوی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە، 21ی 2ی 2024، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، بۆ مانگی 11ی 2023 دابەش دەکرێن.
 
بە گوتەی ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی وانەبێژ، دابەشکردنی شایستە داراییەکان لە پەروەردەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەستپێدەکات.
 
بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دیپلۆمن، لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 250-400  هەزار دینار خەرج دەکرێت.
 
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە، شایستەی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دیناری عێراقییە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو وێنەی نارین.

دوای 19 رۆژ تەرمی نارینی هەشت ساڵان لە ئامەد دۆزرایەوە؛ باوک و برایەکی دەستگیرکراون

مورات زۆرئۆغڵو، پارێزگاری ئامەد رایگەیاند: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، نارین گورانی ونبوو، دوای کوشتنی خراوەتە ناو توورەکەیەکەوە و فڕێدراوە لێواری رووبارەکە. هەروەها بە بەرد و لق و پۆپی دار شاردبوویانەوە، بۆ ئەوەی هەر کەسێک لەوێوە تێپەڕێت، هیچ گومانێک نەکات."