لە رووداویکی هاتووچۆدا لە بەردەڕەش کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوون

19-01-2025
ژیڤان بەکر
A+ A-

هەولێر دیجیتاڵ

رووداوێکی هاتووچۆ لەڕێگەی نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی دارەتوو روویدا و سێ کەس بریندار بوون. گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ دەڵێت، "کەسێکیش گیانی لەدەست داوە."

ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2025، نێچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە رووداوی گوت: رووداوەکە کاژێر 13:30 خولەک لە رێگەی نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی دارەتوو، لە چوارڕیانی گوندی کەونەباک روویداوە."
 
گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ روونیکردەوە، "قوربانییەکان خەڵکی سنوورەکەن. دوو ئۆتۆمێبلی تایبەتیان پێبووە کە پیکابێک و ئۆپترایەک بووە؛ خۆیان پێکداداوە. لە ئەنجامدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیش بریندارن."
 
نێچیرڤان هەرکی روونیکردەوە، "شۆفێر و سەرنشینەکان خەڵکی سەنتەری بەردەڕەشن؛ بریندارەکان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن چارەسەر وەردەگرن."
 
لەبارەی ئەو کەسەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە، نێچیرڤان هەرکی گوتی، "پیاوێکی تەمەن 54 ساڵ و خەڵکی بەردەڕەش بوو. تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە."
 
تاوەکو ئەمڕۆ پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی لە ساڵانی 2023 و 2024ـی بڵاونەکردووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە