کەشناسی: سبەی نمەباران دەبارێت

07-05-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچە هەیە؛ بڕی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت: "سبەی پلەی گەرما بە جێگیر و نزم دەمێنێتەوە."
 
رۆژی سێشەممە، 07-05-2024، بەشی پێشینیی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێـت لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت.
 
سەبارەت بە باران بارین، کەشناسی پێشبینی کردووە، لە ناوچە شاخاوییەکان لێزمەباران و هەورە تریشقە دەبێت.
 
لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە هەندێ کاتدا باران و  هەورە تریشقە دەبێت. لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و کەرکووک و هەڵەبجە ئەگەری تاوەباران و لە کاتی بارانیش هەورە تریشقە دەبێت. 
 
ماوەی دابارین لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ تا کاتەکانی ئێوارە دەبێت، لە شەودا ئاسمان لە سەرجەم ناوچەکان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت. 
 
ئەمڕۆ سێشەممە، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "ئەمڕۆ تاوەبارانی بەخوڕ و تەرزە لە هەندێک شوێن دەبارێت. لە ناوچەی بادینان و بەشێک لە پارێزگای هەولێر دەستیپێکردووە. لە نیوەڕۆوە تاوەکو شەو ئەگەری تاوەباران و برووسکە لە هەموو ناوچەکانی دیکە هەیە. پێشبینی تەرزەی قەبارە گەورە و لافاویش لە هەندێ ناوچە دەکرێت."
 
بە گوتەی ئەو کەشناسە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرما جێگیر و نزم دەمێنێتەوە. لە دوایین رۆژی ئەم هەفتەیەدا، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی 3 بۆ 5 پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
 
کەشناسی دۆخی کەشوهەوای رۆژی چوارشەممەشی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە هەندێ ناوچەی جیاواز. بڕی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە و بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر: °23 
سلێمانی: °21 
دهۆک: °22 
کەرکوک: °28
هەڵەبجە: °23 
زاخۆ: °22 
سۆران: °15
حاجی ئۆمەران: °12
گەرمیان: °30

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو وێنەی نارین.

دوای 19 رۆژ تەرمی نارینی هەشت ساڵان لە ئامەد دۆزرایەوە؛ باوک و برایەکی دەستگیرکراون

مورات زۆرئۆغڵو، پارێزگاری ئامەد رایگەیاند: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، نارین گورانی ونبوو، دوای کوشتنی خراوەتە ناو توورەکەیەکەوە و فڕێدراوە لێواری رووبارەکە. هەروەها بە بەرد و لق و پۆپی دار شاردبوویانەوە، بۆ ئەوەی هەر کەسێک لەوێوە تێپەڕێت، هیچ گومانێک نەکات."