کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ و سبەی باران ببارێت

21-04-2025
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسی دەڵێت، پێشبینی کەمێک تاوەباران لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان هەیە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نیسانی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت؛ لە ناوچە سنوورییەکانی باکووریش ئەگەری کەمێک تاوەباران هەیە."
 
بەگوێرەی کەشناسی، سبەی سێشەممەش ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوەباران لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵات.
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت، "ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی پەڵەپەستۆی تەوژمەهەوایەکی دەریای سوور. هەربۆیە ئەمڕۆ و سبەی لە هەندێک شوێنی ناوچەکەمان تاوەباران دەبارێت."
 
ئەو کەشناسە گوتیشی، "تاوەبارانەکەی ئەمڕۆ و سبەی دەکەوێتە دوای نیوەڕۆ و ئێوارە؛ پێشبینی دەکرێت چوارشەممە و پێجشەممەیش تاوەبارانی دیکە ببارێت."
 
بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، بەرزترین پلەی گەرما 34 پلەی سیلیزییە لە گەرمیان و نزمترینیش 20 پلەی سیلیزییە لە حاجی ئۆمەران. کەشی پێشبینیکراوی سبەی چوارشەممە بەم شێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە