بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی: داوا دەکەین هاوکارییەکەمان نەبڕدرێت

24-07-2024
ژیڤان بەکر
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی کۆمەڵەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی کۆمەڵەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کۆمەڵەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە داوا دەکات حکومەت هاوکارییەکان رانەگرێت و ئەو بەرکەوتووانەی پێویستیان بە چاندنی گلێنەی چاو هەیە، بنێردرێنە دەرەوەی وڵات. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 24-7-2024 کۆمەڵەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد و رایانگەیاند، "گەلی کورد رووبەڕووی دەیان تاوانی گەورە بووەتەوە، دیارترینیان کیمیابارانی هەڵەبجەیە، بەڵام تائێستا هیچ یاسایەک نییە بۆ پاراستنی ماف و ئیمتیازاتی بەرکەوتووانی کیمیاباران. بۆیە بەردەوام لە دۆخی خراپداین." 
 
کۆمەڵەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە گوتی، "بە هیوای ئەوەین حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی چاکسازیدا ئاوڕێکی جیدی لەم توێژە بداتەوە. ئەو توێژەی کە مووچەی دیکەیان هەیە، هاوکاری (مینحە)کانیان راگیراوە، بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پێویستیان بە دابینکردنی چارەسەری بەردەوام هەیە." 
 
بە گوێرەی ئەو کۆمەڵەیە، ژمارەی ئەو کەسانەی هاوکارییان راگیراوە 339 کەسن لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و داواکارییەکانیان بە چەند خاڵێک خستەڕوو:
 
1. پێویستە نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی کیمیاباران بۆ ئەو مەبەستەی بۆی دروستکراوە، بەکاربهێندرێت، ئەوەش بە فەراهەمکردنی پێداویستییەکانیان و دەبێت تەنیا لە خزمەت ئەو چینەیشدا بێت لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
 
2. پێداچوونەوە بەو مینحانەی بە هۆکاری بوونی مووچەی دیکە راگیراون، چونکە بەرکەتووەکان بەردەوام پێویستیان بە چارەسەرکردن هەیە.
 
3. پەلەکردن لە ناردنە دەرەوەی ئەو بەرکەوتووانەی پێویستیان بە چاندنی گلێنەی چاو هەیە. 
 
بەپێی ئاماری کۆمەڵەی قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە هەرێمی کوردستاندا 835 بەرکەوتەی چەکی کیمیایی هەن کە دابەشبوونەکە بەم جۆرەیە: لە هەڵەبجە 361 کەس، لە دهۆک 11 کەس، سلێمانی 463 کەس.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو وێنەی نارین.

دوای 19 رۆژ تەرمی نارینی هەشت ساڵان لە ئامەد دۆزرایەوە؛ باوک و برایەکی دەستگیرکراون

مورات زۆرئۆغڵو، پارێزگاری ئامەد رایگەیاند: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، نارین گورانی ونبوو، دوای کوشتنی خراوەتە ناو توورەکەیەکەوە و فڕێدراوە لێواری رووبارەکە. هەروەها بە بەرد و لق و پۆپی دار شاردبوویانەوە، بۆ ئەوەی هەر کەسێک لەوێوە تێپەڕێت، هیچ گومانێک نەکات."