دڵشاد شەهاب: بەم نزیکانە نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

24-04-2024
ژیڤان بەکر
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەردانی بەرەی تورکمانیی کرد. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ناکۆکییە ساسییەکان گورزی یاسایی و سیاسیی لە هەرێمی کوردستان داوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 24-04-2024 دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان. دەبێت زەوینەسازی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت."
 
بە گوتەی دڵشاد شەهاب، ناکۆکییە ساسییەکان گورزی یاسایی و سیاسی لە هەرێمی کوردستان داوە، ناکۆکییەکانی یاسای هەڵبژاردنیش بە هەمان شێوە زیانی بە هەرێمی کوردستان گەیاندووە. بوونی پەرلەمانێک کە نوێنەری راستەقینەی خەڵک بێت، لە هەموو پرسێکی دیکە گرنگترە، "نێچیرڤان بارزانی جەخت دەکاتەوە کە بۆشایی سیاسی لە کوردستان نەبێت."
 
رۆژی 22-04-2024، دوای 13 ساڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە کۆمەڵێک دۆسیەوە، سەردانی بە‌غدای کرد. لەدوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، ئەردۆغان سەردانی هەولێری کرد و زیاتر لە سێ کاژێر مایەوە؛ لەو ماوەیەدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
 
لەبارەی هاتنی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، "ئەو پەیوەندییە نوێ نییە، هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا بەرژەوەندیی هاوبەشی زۆرە. پاراستنی سنوورەکانی نێوانمان ئامانجێکی هاوبەشە. هاتنی سەرۆککۆماری تورکیا و هەڵبژاردنی هەولێر، ئاماژەی گرنگن. برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا لە بەرژەوەندیی کوردستانە."
 

 
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 25-03-2023وە راگیراوە و هێشتا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەکراوەتەوە. پێش ئەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان بە بڕیاری دادگەی نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس رابگیرێت، رۆژانە 450 هەزار بەرمیل لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەرکرا. ئەوەش 0.5%ی هەناردەی نەوتی جیهانی پێکدەهێنا.
 
لەبارەی پرسیاری مستەفا گۆران، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو کە پرسی، هەوڵەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە تایبەت هەوڵەکانی ئەمریکا و تورکیا بۆچی تاوەکو ئێستا سەری نەگرتووە؟ دڵشاد شەهاب گوتی، "ئەو هەوڵانە لە بواری تەکنیکیدان، بۆیە برادەران لە هەوڵدان و بەردەوامن."
 
لەبارەی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەمنزیکانە نێچیرڤان بارزانی خۆی سەردانی بەغدا دەکات. لەگەڵ هاوپەیمانیی دەوڵەت کۆدەبێتەوە. کار لەسەر بە جوانی هێشتنەوەی تابلۆی کوردستان دەکات، "ناکۆکییە ساسییەکانی هەرێمی کوردستان، زیانی بە هەموو کوردستان و پێکهاتەنیش گەیاند."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو وێنەی نارین.

دوای 19 رۆژ تەرمی نارینی هەشت ساڵان لە ئامەد دۆزرایەوە؛ باوک و برایەکی دەستگیرکراون

مورات زۆرئۆغڵو، پارێزگاری ئامەد رایگەیاند: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، نارین گورانی ونبوو، دوای کوشتنی خراوەتە ناو توورەکەیەکەوە و فڕێدراوە لێواری رووبارەکە. هەروەها بە بەرد و لق و پۆپی دار شاردبوویانەوە، بۆ ئەوەی هەر کەسێک لەوێوە تێپەڕێت، هیچ گومانێک نەکات."