سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو: 27 و 28ـی ئەم مانگە کۆنگرەی یەکگرتوو دەبەستین

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو دەڵێت، رۆژانی هەینی و شەممە کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەبەستن.
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 25-12-2024)، هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەموو کارەکانی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان تەواو بوون و رۆژانی هەینی و شەممە کە دەکاتە 27 و 28ـی 12ـی 2024 کۆنگرەکە دەبەسترێت".
 
بە گوتەی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو، ئەندامانی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان هەڵبژێردراون. لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەش هەموو پێداویستییەکانی ئامادە کردوون. 
 
لەبارەی ژمارەی ئەندامانی کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، هادی عەلی گوتی: "زیاتر لە 800 ئەندام بەشداریی کۆنگرەکە دەکەن".
 
سەبارەت بە کات و شوێنی کۆنگرەکە، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند: "کاژێر 10:00ـی سەرلەبەیانی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر دەستپێدەکات".
 
کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتوو لە 28 و 29ـی 11ـی ساڵی 2019 بەڕێوەچوو. تێیدا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین بە ئەمیندار و ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی حیزبەکە هەڵبژێردران.
 
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان حەوت کورسی بەدەستهێنا و رایگەیاند، لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا دەبنە ئۆپۆزیسیۆن و ناچنە نێو کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەگوێرەى نووسراوەکە ئەو شەش کەسە ئاگادارکراونەتەوە، ئەگەر لە داهاتوودا ئەو کارە دووبارەبکەنەوە، رێوشوێنى یاسایى لە دژیان دەگیرێتەبەر.

لە کەرکووک شەش کارمەندی کورد بەهۆی پۆستێکی فەیسبووک سزادەدرێن

شەش کارمەندى کوردى کۆمپانیاى گازى باکوور لە کەرکووک بەتۆمەتى ئەوەى لایکیان لە پەیجێکى تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک کردووە، سزاى ئاگادارکردنەوە دەدرێن.