بەشێکی رێگەی سەرەکیی هەولێر-کۆیە دادەخرێت

20-08-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-

هەولێر دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، سبەی بەشێکی رێگەی سەرەکیی هەولێر-کۆیە دادەخرێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی 8ـی 2024، هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، "رۆژی چوارشەممە، 21/8/2024 کاژێر 07:00ـی بەیانی رێگەی هەولێر-کۆیە لە هەورازە نەفتە تاوەکو دەربەندی گۆمەسپان نۆژەن دەکرێتەوە."
 
هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، بەوهۆیەوە رێگەکە دادەخرێت و "داوا لە شۆفێران دەکەین، ئەوانەی مەبەستیانە لەو رێگەیەوە بەرەو دەربەندی گۆمەسپان بڕۆن، رێگەی هەنارە وەکو رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن"
 
ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە، شارەوانیی هەولێر بە هاوکاریی هاتووچۆی شارەکە، دەستیان بە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی نێو شار و دەرەوەی شارەکە کردووە. 
 
دوێنێ لەنێو شاری هەولێر، رێگەی دووسایدی فەرمانبەران-بنەسڵاوەیان داخست و کاری نۆژەنکردنەوەی تێدا دەکەن. پشتریش رێگەی هەولێر-خەبات بەدرێژایی پێنچ کیلۆمەتر نۆژەنکرایەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".