هەولێر دیجیتاڵ
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی هەورەبرووسکەوە پێشمەرەگەیەک لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی دا گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی نیسانی 2024، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "کاتژمێر 6:00ی بەیانی بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبرووسکەوە پێشمەرگەیەکی فەوجی 2ی لیوای 15ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا."
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، "پێشمەرگەکە ناوی عەبدولغەفوور کەوشوو محەممەدە، لە گوندی جاستان لە میحوەری شەشی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەرکدا بووە."
نووری حەمە عەلی، بەرپرسی میحوەری پێنجی پێشمەرگەی کوردستان بە رووداوی گوت، "رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ بووە لە سنووری میحوەری شەش، بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک بە ناوی عەبدولغەفوور کەوشو گیانی لەدەستداوە."
پێشمەرگەکە دانیشتووی قەزای خەباتی سنووری پارێزگای هەولێرە؛ خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ