رووداو دیجیتاڵ
هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، لە هەر سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە 07:00ی بەیانی تاوەکو 12:00ی شەو "لەو رێگەیانەی دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگەکان، بەتایبەت رێگەی هەولێر - شەقڵاوە، قەدەخەیە."
ئەمڕۆ هەینی 28ی ئاداری 2025 بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، "ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل دەکەینەوە کە لە هەر سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەخەیە، لە کاژێر 7:00ی بەیانی تاوەکو 12:00ی شەو لەو رێگەیانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگەکان، بەتایبەت رێگەی هەولێر – شەقڵاوە."
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، "ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی، دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ لەو رێگەیانە دراوە."
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان بە رووداوی گوت، "ئێوارەی سبەی لیژنەی بینینی مانگ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان چاودێریی بینینی مانگ دەکەن و دواتر وەزارەت بە فەرمی رۆژی جەژن رادەگەیێنێت کە یەکشەممە دەبێت یان رەمەزان 30 رۆژ دەبێت و دووشەممە دەبێتە جەژن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ