ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' لە پاکستان گەیشتە حەوت کەس
وەزارەتی تەندروستیی پاکستان رایدەگەیێنێت، حەوتەم تووشبووی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مویموون' تۆمارکرا و تووشبووەکە لە یەکێک لە وڵاتانی کەنداو گەڕاوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی پاکستان رایدەگەیێنێت، حەوتەم تووشبووی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مویموون' تۆمارکرا و تووشبووەکە لە یەکێک لە وڵاتانی کەنداو گەڕاوەتەوە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کاسۆلیک لە ئیکوادۆر دەریدەخات، کێشانی ڤەیپ زیان بە کارکردنی مێشک دەگەیێنێت و توانای بەکارهێنانی سنووردار دەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی مشیگن لە ئەمریکا دەریدەخات، زۆرێک لە دایک و باوکان نیگەرانن لەوەی منداڵەکانیان بەڕادەی پێویست بەنێوبانگ نین یاخود هاوڕێیەتی دروست ناکەن.
پپسۆڕێکی نەخۆشییە گوازراوەکان رایدەگەیێنێت، پێویستە خەڵک خۆیان بۆ وەرزی سەرما و ئەنفلەوەنزای پایز ئامادە بکەن بە وەرگرتنی ڤاکسینە نوێکراوەکانی ئەنفلەوەنزا و کۆرۆنا.
وەزارەتی تەندروستیی فلیپین رایدەگەیێنێت، ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' گەیشتە 18 تووشبوو و سەرجەمیان کەرەنتینە کراون.
توێژینەوەیەکی زانکۆی ویسکۆنسن لە ئەمریکا دەریدەخات، دەتوانرێت جۆرێکی قارچک وەکو دەرمان بۆ چارەسەری خەمۆکی بەکاربهێندرێت و لە ئێستادا لەلایەن ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA بڕیاری لەسەر دەدرێت.
کۆمپانیای سینۆفارم لە چین رایدەگەیێنێت، ڤاکسینی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' قۆناخی یەکەمی بە سەرکەوتووی تەواوکرد و یەکەم ڤاکسین دەبێت لە وڵاتەکە پەسندەکرێت بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، رێژەی پشکنین لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ بەهۆی سنوورداربوونی توانای دەستڕاگەیشتن بە پشکنینی تاقیگەیی لە ناوچە دوورەکان بە نزمیی ماوەتەوە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی بارئیلان لە ئیسرائیل دەریدەخات، زۆر بەکارهێنانی دەرمانە دژە بەکتریاکان هۆکاری بریندارکردنی چینی داپۆشەری ریخۆلەکانن و دەبنە هۆی تووشبوون بە هەوکردن.
خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەریتانیا NHS رایدەگەیێنێت، پێش دەستپێکردنی وەرزی سەرما دەبێت دایک و باوکان منداڵانیان ببەن بۆ ئەوەی ڤاکسینی دژ بە ئەنفلۆنزا و پەتا وەرزییەکانیان پێبدرێت.
توێژینەوەیەکی زانکۆی هۆنگ کۆنگ لە کۆریا دەریدەخات، هیچ ئاستێکی خواردنەوەی کحول سەلامەت نییە، کحول ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە زیاددەکات.
وەزارەتی تەندروستیی مەغریب رایدەگەیێنێت، بەهۆی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تەندروستیی گشتی کە بڕیاربوو لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە مەغریب بەڕێوەبچێت دوادەخرێت.
ناوەندی کۆنتڕۆل و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەفریقا CDC رایدەگەیێنێت، 600 ملیۆن دۆلار بۆ وەڵامدانەوە و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' لە کیشوەرەکە پێویستە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، دۆخی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەریتانیا NHS باشنییە و خزمەتگوزارییەکە رووبەڕووی ئاستەنگی تووند بووەتەوە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەوانەی بڕیاری وازهێنان لە جگەرەکێشان دەدەن، دەستبەجێ سوودی تەندروستی وەکو کەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەبینن.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا دەریدەخات، زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و سۆشیال میدیا ئەگەری تێکچوونی سیستمی خۆراک و کەمخۆری لە منداڵان زیاددەکات.
توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشکیی زانکۆی دیوک لە ئەمریکا دەریدەخات، زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانەی لە جەڵتەی مێشک رزگاریاندەبێت و چاکدەبنەوە، خەوێکی تەندروست و ئاساییان نابێت.
توێژینەوەیەکی کۆمپانیای ئیلی لیلی لە ئەمریکا دەریدەخات، بەپێی شیکارییەکی نوێی تاقیکردنەوە کلینیکیەکان دەرمانی 'Tirzepatide' کە بەشێوەی دەرزی بۆ کێشدابەزاندن بەکاردەهێندرێت لە خانمدان باشتر کاردەکات.
توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشکیی هارڤارد دەریدەخات، دەرمانێکی چارەسەری فرە جوڵەیی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دەروونی زیاد دەکات، بەجۆرێک تاوەکو رێژەی دەرمانەکە زیاتر بکرێت ئەگەری تووشبوون زیاتر دەبێت.
توێژینەوەیەکی سەنتەری پزیشکیی بێس دیکۆنێس لە ئیسرائیل دەریدەخات، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس، هێڵنجی بەردەوام و برینی گەدە کاردەکەنە سەر تووشبوون بە نەخۆشیی لەرزۆکی.
سندوقی فریاگوزاریی نێودەوڵەتی بۆ منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف رایدەگەیێنێت، سۆماڵ هەڵمەتێکی گەورەی کوتان دژ بە ئیفلیجیی منداڵانی دەستپێکردووە و ئامانج لێی کوتانی زیاتر لە چوار ملیۆن منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵە.
توێژینەوەیەکی پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانی لە ئەمریکا دەریدەخات، چەند مادەیەکی کیمیایی کە لە بەرهەمە جوانکارییەکاندا هەن وەکو 'Musk Ambrette' ئەگەری زوو باڵخبوون لە کچان زیاددەکەن.
توێژینەوەیەکی ناوەندی شەکرە و نەخۆشیی کوێرەڕژێنەکان لە ئەمریکا دەریدەخات. دەرزی هەفتانەی ئەنسۆلین بەهەمان شێوەی دەرزی رۆژانەی ئەنسۆلین کۆنتڕۆڵی جۆری یەکەم و جۆری دووەمی نەخۆشیی شەکرە دەکات.
باڵیۆزی ئەمریکا لە کۆنگۆ رایدەگەیێنێت، بەمەبەستی پاراستنی هاووڵاتییانی کۆنگۆ لە تووشبوون بە نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' 50 هەزار ڤاکسینی دژ بە نەخۆشییەکە لە لایەن ئەمریکاوە بۆ کۆنگۆ دەنێردرێت.
ناوەندی کۆنتڕۆل و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC رایدەگەیێنێت، ئەو کەسانەی لە ناوچە هەژارنشینەکان دەژین ئەگەری زیاترە ببنە قوربانی خۆکوشتن بەراورد بەوانەی لە ناوچە دەوڵەمەندەکاندا دەژین.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆپنهاگن لە دانیمارک دەریدەخات، تووشبوون بە نەخۆشیی رەبۆ ئەگەری لەبارچوونی کۆرپەلە و کێشەکانی دووگیانبوون لە خانمان زیاددەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی گۆتەنبێرگ لە سوێد دەریدەخات، دەرمانێکی نەخۆشیی فێ دەشێت هەناسەدانی کاتی خەوتن باشتر بکات و وەکو چارەسەر بۆ نەخۆشییەکە بەکاربهێندرێت.
کۆمپانیای ئەپڵ رایدەگەیێنێت، لە نوێترین تایبەتمەندییەکانی ئەیرپۆدی ئەمساڵ ئامێری بیستنی ناوەکی تێدا زیادکراوە کە توانای بیستن باشتردەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی پزیشکیی تایپێی لە تایوان دەریدەخات، ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی رەبۆ بەڕێژەی دوو ئەوەندە زیاترە.
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان رایدەگەیێنێت، ئەو کەسەی گومانی لێدەکرا تووشبووی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' بێت، دوای پشکنینی تاقیگەیی تووشبوونەکەی پشتڕاستکرایەوە.
شازادە کاسرین میدڵتن، ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیا و شازادەی وێلز رایدەگەیێنێت، چارەسەری کیمیایی شێرپەنجەکەی بە سەرکەوتوویی تەواو کرد.
توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشکیی ئێکستەر لە بەریتانیا دەریدەخات، ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی سییەکان، ئەنفلۆنزا و هەوکردنەکانی رێڕەوی میز لە کەسانی قەڵەو و کێش زیاد زیاترە بەراورد بە کەسانی کێشڕێک.
توێژینەوەیەکی زانکۆی مانچستەر میترۆپۆلیتان لە بەریتانیا دەریدەخات، بەکارهێنانی ڤەیپ، کێشانی جگەرە و بەرهەمەکانی دیکەی تووتن دەبنەی هۆی لاوازکردنی جەستەی کەسی پێگەیشتوو.
ئیدارەی بایدن رایدەگەیێنێت، پێشنیازکراوە چارەسەرییەکانی دەرووندروستی وەکو' خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و ئالوودەبوون بە هەمان شێوەی تەندروستیی جەستەیی بخرێنە نێو بیمەی تەندروستییەوە.
توێژینەوەیەکی سەنتەری پزیشکیی زانکۆی لێیدن لە هۆڵەندا دەریدەخات، زوو نەخەوتن و تا درەنگ بە ئاگا مانەوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە بەڕێژەی 50٪ زیاددەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی شەندۆنگ لە چین دەریدەخات، بەرگری پەیداکردن دژی ئەنسۆلین ئەگەری تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی زیاددەکات و هۆکارێکی پێشوەختە گیانلەدەستدانە.
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان رەیدەگەیێنێت، گومانلێکراوێکی تووشبووی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' تۆمارکرا و گومانلێکراوەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکان کەرەنتینە کراوە.
توێژینەوەیەکی هاوبەشی سکوڵی پزیشکیی هارڤارد و هاوپەیمانیی جیهانی بۆ باشترکردنی خۆراک دەریدەخات، زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی جیهان ئاستی ناتەواوی چەندین مادەی خۆراکییان هەیە کە پێویستن بۆ تەندروستیی جەستە.
ناوەندی باری نائاسیی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، تەندروستیی کۆنگۆ چاوەڕوانی گەیشتنی ژەمی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی 'ئاوڵەی مەیموون'ـن و سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم کوتان دەستپێدەکرێت.
توێژینەوەیەکی سەنتەری بەرهەمەکانی تووتن لە ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA دەریدەخات، بەراورد بە بە ساڵی رابردوو کێشانی ڤەیپ لەنێو گەنجان و نێوجەوانان کەمیکردووە.
توێژینەوەیەکی پەیمانگەی ناوەندی توێژینەوە لە ژاپۆن دەریدەخات، چای سەوزی ماچا ئەگەر بە هەمان شێوەی قاوە لە بەیانیان بخورێتەوە، چالاکی رۆژانە زیاددەکات و لە شەودا خەو باشتر دەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی ئێدینبڕا لە بەریتانیا دەریدەخات، قەترەی لووت کە تێکەڵەیەکی ئاوی پاک و کلۆریدی سۆدیۆم 'خوێ'ـیە، چاکبوونەوەی منداڵان لە سەرمابوون و هەڵامەت پێشدەخات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی راش لە شیکاگۆ ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کەسانەی لەو ناوچانەدا دەژین کە لە شەودا زۆر رووناک دەکرێنەوە، مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر زیاتر دەبێت.
توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا AHA دەریدەخات، بەنزیکەی یەک لە چوار کەسی پێگەیشتوو لە ئەمریکا کە تەمەنیان لە خوار 40 ساڵیدایە بەرزەپەستانی خوێنی هەیە.
توێژینەوەیەکی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC دەریدەخات، لە ساڵی 2018ـەوە ژمارەی ئەو منداڵ و نێوجەوانانەی کە بەهۆی تووندوتیژی بە دەمانچە و بەکارهێنانی یاری ئاگرین ژیانیان لەدەستدەدەن بەرزبووەتەوە.
گوتەبێژی تەندروستیی ویلایەتی مێزۆری لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، تووشبووێكی ئەنفلەوەنزای باڵندە تۆمارکرا سەرەڕای ئەوەی تووشبووەکە هیچ بەرکەوتەیێکی لەگەڵ مانگا شیردەرەکان یاخود ئاژەڵەکانی دیکەدا نەبووە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، هەڵمەتی کوتان دژ بە نەخۆشیی ئیفلیجیی منداڵ لە غەززە دەستیپێکردووە و لە ماوە دوو رۆژ 161 هەزار منداڵ ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵانیان وەرگرتووە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی باشووری رۆژئاوای تێکساس دەریدەخات، بەکارهێنانی دەرمانەکانی کێش دابەزاندن نابنە جێگرەوەی ژەمی خۆراکی تەندروست، نابێت بەهۆی پشتبەستن بەم دەرمانانە رێژیمی خۆراکی تەندروست پشتگوێ بخرێت.
توێژینەوەیەکی کۆلێژی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ دەریدەخات، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ لە وەرزی سەرمادا زیاترە بەراورد بە وەرزی گەرما.
بەرپرسانی تەندروستیی ویلایەتی مینیسوتا لە ئەمریکا رایدەگەیێنن، دایک و باوکان دەبێت پابەند بن بە کوتانی منداڵانیان بە ڤاکسینی سوورێژە و ملەخرێ بەپێی خشتەی پێدانی ڤاکسینەکان.
لەگەڵ کۆتایی هاتنی پشووی هاوین و گەڕانەوەی منداڵان بۆ پۆلەکانی خوێندن، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو چەند خۆراکێک پێشنیاز دەکات بۆ بەتەندروست مانەوەی منداڵان لە رۆژانی خوێندندا.
توێژینەوەیەکی زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا دەریدەخات، دەشێت رووناکی فلورۆسێنت بەکاربهێنرێت بۆ تیشک خستنە سەر ئەو بەکتریایانەی لە برینەکاندا خۆیان دەشارنەوە و دەبنە هۆی هەوکردن و هێواشکردنی چاکبوونەوە.
ساڵانە 1 تا 7ی ئەیلوول تایبەتکراوە بە هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە گرنگی خۆراک و چاندنی خووی خواردنی خۆراکی تەندروست، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا چەندین سێمینار، وۆرک شۆپ، بەرنامەی پەروەردەیی، کۆنفڕانس و هەڵمەتی هۆشیاری گشتی بەڕێوەدەچن، ئامانج لێی باشترکردنی شێوازەکانی خۆراک و پشتگیریکردنی داهاتوویەکی تەندروستترە لەنێو تاکەکانی تەمەنە جیاوازەکان.
یاسادانەرانی ویلایەتی کالیفۆرنیا رایدەگەیێنن، پرۆژە یاسایێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیان پەسەند کرد بۆ قەدەغەکردنی رەنگی دەستکردی نێو خۆراک کە بەمەبەستی رەنگاورەنگ کردنی خۆراکەکان بەکاردەهێندرێن.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کارۆلینسکا لە سوێد دەریدەخات، دەشێت شێوازی ژیانی تەندروست قەرەبووی پیربوونی مێشک بکاتەوە کە بەهۆی نەخۆشیی شەکرەوە خێراتر دەبێت.
ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA رایدەگەیێنێت، مەرجەکانی کڕینی تووتن تووندتر دەکرێن و کەسانی خوار تەمەن 30 ساڵ نابێت بە بێ پشكنینی ناسنامە تووتنیان پێ بفرۆشرێت.
توێژینەوەیەکی نەخۆشخانەی خانمان و لەدایکبوون لە سەنگاپورا ئاماژە بەوەدەکات، شیرپێدانی سرووشتی ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام بێت دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی دایک.
توێژینەوەیەکی زانکۆی نیویۆرک لە ئەمریکا دەریدەخات، مەترسیی گیانلەدەستدانی پەیوەست بە بەخشینی گورچیلە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، ئامێر و رێگەی پێشکەتووی نەشتەرگەری هۆکاری کەمبوونەوەی مەترسییەکانن.
ناوەندی توێژینەوەی پیربوون لە ئەمریکا دەریدەخات، بەپێی پشکنینی MRIـی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم تەمەنی خانەکانی مێشک چوار ساڵ پیرتر دەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی زانستە تەندروستییەکانی ئۆریگۆن لە ئەمریکا دەریدەخات، زوو نەخەوتن و تا درەنگ بەئاگا مانەوە هۆکاری تووشبوونە بە نەخۆشییەکانی دڵ و تێکچوونی زیندەچالاکی.
ناوەندی خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئامێرێکی نوێ کە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیک ئەنسۆلین بۆ تووشبووانی جۆری دووەمی شەکرە دابیندەکات بەردەستدەخرێت.
توێژینەوەیەکی زانکۆی بۆرگۆندی لە فەرەنسا ئاماژە بەوەدەکات، ژیانکردن لە شوێنی قەرەباڵخ و پڕ لە ژاوەژاو ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاددەکات، هەروەها چاکبوونەوە لەدوای تووشبوون بە کێشەی دڵ و خوێنبەرەکان دوادەخات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کوین ماری لە بەریتانیا دەریدەخات، زیرەکیی بۆماوەیی منداڵ تاکە کلیلی سەرکەوتن نییە، بەڵکو کۆڵنەدان و خۆشەوسیتی بۆ فێربوون بە بەردەوامی دەشێت قوتابیێک بباتە لووتکەی پۆلەکەی.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوە و پێشگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' پلانێکی شەش مانگی جێبەجێدەکرێت.
وتەبێژێکی تەندروستیی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، دکتۆر ئانتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەری پێشووتری پەیمانگەی نیشتیمانی بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان و سەرۆکی پێشووتری راوێژکاریی پزیشکیی کۆشکی سپی تووشی نەخۆشیی تای رۆژئاوای نیل بووە.
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، کۆلێرا نەخۆشییەکی بەکتریاییە و دەبێتە هۆی سکچوون و وشکبوونەوەی تووند، ئەگەر چارەسەرنەکرێت دەتوانێت نەخۆشەکە لە ماوەی چەند کاژێرێکدا بکوژێت.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا دەریدەخات، ئەوانەی زۆرترین کاتەکانیان بەسەیرکردنی شاشە و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان بەسەردەبەن، مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاترە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی شاندۆگ لە چین دەریدەخات، جگەرەکێشانی خانمان لەپێش یاخود لەماوەی دووگیانیدا بێت، هۆکاری تووشبوونی کۆرپەلەیە بە چەندین کێشەی تەندروستی.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی، تاوەکو ئێستا ژمارەی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لە هەرێمی کوردستان 27 هەزار بەشداربووی تێپەڕاندووە.
توێژینەوەیەکی کۆمپانیای Eli Lilly تایبەت بە دروستکردنی دەرمان دەریدەخات، دەرمانی tirzepatide دەشێت بۆ کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە و قەڵەوی بەکاربهێندرێت.
ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA، ڤاکسینی نوێێ دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم زووانە بەردەستدەبێت و دەشێت بۆ پێشگیریکردن لە تووشبوون بە جۆرە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا بەکاربهێندرێت.
وەزارەتی تەندروستیی کۆنگۆ رایدەگەیێنێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو یەکەم ژەمی ڤاکسینی دژ بە نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتی کۆنگۆ دابیندەکرێت.
توێژینەوەیەکی زانکۆی مینیسۆتا لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەوانەی کەمیی مادەی ئاسنیان هەیە بە شێوەیەکی کاریگەر چارەسەرناکرێن و ئاستی کەمیی ئاسن بۆ چەندین ساڵ لە زۆرینەی نەخۆشەکاندا بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی تەندروستیی فلیپین رایدەگەیێنێت، تووشبووێکی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' کە پیاوێكی تەمەن 33 ساڵە پشتڕاستکرایەوە.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەورووپا ECDC رایدەگەیێنێت، پێویستە ئەو گەشتیارانەی سەردانی وڵاتانی ئەفریقا دەکەن ڤاکسینی دژ بە 'ئاوڵەی مەیموون' وەربگرن.
ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA رایدەگەیێنێت، پشکنینێکی نوێ لەلایەن کۆمپانیای بایۆتەکنۆلۆژی بەرهەمهێندراوە، لە ماڵەوە ئەنجامدەدرێت و کارئاسانی بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی زوهری دەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا دەریدەخات، بەکارهێنانی تووتن، خواردنەوەی کحول، خەوی خراپ کێشەکانی دوای تووشبوون بە کۆرۆنا زیاددەکەن و خەواندن لە نەخۆشخانە درێژدەکەنەوە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی باشووری وێڵز لە ئوسترالیا دەریدەخات، چارەسەرنەکردنی بەرزەپەستانی خوێن ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاددەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی باکووری رۆژهەڵات لە بۆستن دەریدەخات، زۆرینەی ماکیاژ و بەرهەمە جوانکارییەکان دوو مادەی مەترسیداریان تێدایە کە کاردەکەنە سەر تەندروستیی خانمی دووگیان و کۆرپەلە.
توێژینەوەیەکی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی دەریدەخات، 'Eryhtritol' کە جۆرێكی شەکری دەستکردە دەبێتە هۆی خوێن مەین، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاددەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی بێرمینگهام لە بەریتانیا دەریدەخات، شێرپەنجەی هێلکەدان کە یەکێکە لە مەترسیدارترین شێرپەنجەکان لە خانماندا، دەکرێت بە پێشوەختە پشکنین پێشگیری لێبکرێت و بەزوویی چارەسەربکرێت.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کوینسلاند لە ئوسترالیا ئاماژە بەوەدەکات، خواردنەوەی کحول بە بڕێکی کەمیش بێت زیان بە تەندروستی دەگەیێنێت و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی باشووری ئوسترالیا دەریدەخات، ساڵانە لە جیهاندا زیاتر لە 20 ملیۆن نەشتەرگەری فتق ئەنجامدەدرێن و پیاوان حەوت ئەوەندەی خانمان تووشی فتق دەبن.
توێژینەوەیەکی زانکۆی شێربروک لە فەرەنسا دەریدەخات، بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان لە تەمەنی زویی منداڵیدا هۆکاری بێزاربوون، کۆنتڕۆڵنەکردنی تووڕەیی و زووهەڵچوونە لە منداڵان.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، کێشەکانی دەرووندروستی لە نێو گەنجان بەشێوەیەکی بەرچاو لەزیادبوونن و گەنجانی هیندستان بەراورد بە شوێنەکانی دیکە زیاتر بەدەست ئەم کێشانە دەناڵێنن.
دەزگای نیشتیمانی ژینگە لە ئەمریکا بەکارهێنانی قڕکەرێکی قەدەخەکرد کە زیان بە تەندروستیی خانمانی دووگیان و کۆرپەلە دەگەیێنێت.
توێژینەوەیەکی زانکۆی ماساچوسێتس لە ئەمریکا دەریدەخات، هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی تەندروست مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە، خەمۆکی و جەڵتەی مێشک کەمتردەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆلۆمبیا لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەو تووشبووانەی نەخۆشیی شەکرە کە کەمجوڵەن و وەرزش ناکەن مەترسیی مردنی لەناکاویان بەڕێژەی 73٪ بەرزدەبێتەوە.
پەیمانگەی تەندروستیی نیشتیمانی لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت، لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا دەرمانی ‘Abaloparatide’ کە بە مەبەستی پێشگیریکردن لە پووکانەوەی ئێسک بەکاردێت بەردەستدەبێت.
توێژینەوەیەکی زانکۆی پزیشكیی دوک لە ئەمریکا دەریدەخات، هەڵمژینی دووکەڵی ئاگر و پاڵاوگەکان کاریگەری دەبێت لەسەر کرداری بێهۆشکردنی نەخۆش بە جۆرێك بێهۆشبوون بەزویی روونادات، هەروەها چاکبوونەوە دوادەخات.
پەیمانگەی شێرپەنجە لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، پشکنینی پێشوەختە ژیانی چەندین کەس رزگار دەکات، بۆ ئەم مەبەستە لە ئەمریکا ساڵانە بڕی 43 ملیار دۆلار لە پشکنینی شێرپەنجە خەرجدەکرێت.
توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد ئاماژە بەوەدەکات، دەکرێت بەهۆی ژیریی دەستکردەوە پێشبینیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ بکرێت 10 ساڵ پێش ئەوەی رووبدات.
توێژینەوەیەکی قوتابخانەی پزیشکیی دێڵ لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن دەریدەخات، رۆژانە خواردنی سەوزە و میوەکان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و گورچیلە کەمدەکەنەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، ژمارەی تووشبووانی کۆکە رەشە لەمساڵدا بەردەوام لە زیادبوونە و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات دڵنیابنەوە لەوەی منداڵەکانیان ڤاکسینی دژ بەم نەخۆشییە وەربگرن.
توێژینەوەیەکی زانکۆی گرینویچ لە بەریتانیا دەریدەخات، بەهۆی کەمی رێژەی پزیشکانی ددان لە کەرتی تەندروستیی NHS و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان، سەردانیکردن و چاودێریی پزیشکیی دەم و ددان ئەستەم بووە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی پزیشكیی نیبراسکا لە ئەمریکا دەریدەخات، بەکارهێنانی دەرمانی فێنتانیل لە کاتی دووگیانیدا ئەگەری تووشبوونی کۆرپەلە بە چەند گرفتێکی تەندروستی و جەستەیی زیاددەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆهایۆ لە ئەمریکا دەریدەخات، جگەرەکێشان و بەکارهێنانی ڤەیپ لە هەمان کاتدا، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی ماساچوسێتس دەریدەخات، خۆراکی دەوڵەمەند بە چەوریی ئۆمێگا 3 و تەواوکەری خۆراکیی ئۆمێگا 3 یارمەتی گەورەساڵان دەدەن و وادەکەن ئەگەری تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە کەمببێتەوە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی پزیشكیی رۆتەردام لە هۆڵەندا دەریدەخات، ئەوانەی تووشبووی بەرزەپەستانی خوێنن ئەگەری تووشبوونیان بە لاسەرئێشە بەڕێژەی 16٪ زیاترە.
راگەیێندراوێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەریدەخات، شیرپێدانی دایک بە کۆرپەکانیان لە 12 ساڵی رابردوو بەڕێژەی 10٪ زیادیکردووە.
توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە لە ئەمریکا دەریدەخات، خواردنی تەنیا دوو ژەم گۆشتی ئامادەکراو 'گۆشتی قوتو' لە هەفتەیەکدا تووشبوون بە لەبیرچوونەوە بەڕێژەی 14٪ زیاددەکات
توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشكیی زانکۆی ئوتا دەریدەخات، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لەو خانمانەی بە زوویی تووشی وەستانی سووڕی مانگانە دەبن، بەنزیکەی دوو ئەوەندەیە.
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا، نزیکەی 60٪ـی کەسانی پێگەیشتوو لە ئەمریکا بۆ کات بەسەربردن بەپێ دەڕۆن یاخود وەرزش دەکەن.
توێژینەوەیەکی زانکۆی جۆرج واشنتۆن دەریدەخات، چەند بەرهەمێکی شوکولاتە کانزای قورقوشم و کادمیۆمیان بەزیاتر لە رێژەی ئاسایی رێگەپێدراو تێدایە.
توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشکیی ددان لە زانکۆی کلیڤلاند ئاماژە بەوەدەکات، تەندروستیی دەم و ددان پەیوەندی راستەوخۆی بە تەندروستیی دڵەوە هەیە، ئەوانەی زۆر ددانیان لەدەستداوە ئەگەری گیانلەدەستدانیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاترە.
توێژینەوەیەکی پەیمانگەی نیشتیمانیی رووبەڕووبونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە ئەمریکا دەریدەخات، دەرمانی سیماگلوتاید دەشێت سوودی هەبێت بۆ ئاسان وازهێنان لە جگەرەکێشان.
توێژینەوەیەکی پەیمانگەی پزیشکی هاوارد هیوز لە ئەمریکا دەریدەخات، هەڵمژینی دووکەڵی ئاگر زیان بە تەندروستیی مێشک دەگەیێنێت بەهەمان شێوەی جۆرەکانی دیکەی پیسبوونی هەوا.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا دەریدەخات، بوونی تەنها یەک گرام شەکری زیادکراو لە نێو خۆراک دەبێتە هۆی پێشوەختە پیربوونی خانەکان.
توێژینەوەیەکی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشكی دەریدەخات، مەلەکردن بە تینوویەی گرفتی تەندروستی دروستدەکات.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی WHO رایدەگەیێنێت، ئەمرۆ رۆژی جیهانی پێشگیریکردنە لە هەوکردنی جگەر و تەوەری ئەمساڵی پێشگیریکردن لەم نەخۆشییە بریتییە لە 'ئێستا کاتی کردەوەیە'.
کۆلێژی پزیشكی زانکۆی بایلۆر لە راگەیێندراوێکدا ئامۆژگاری خەڵک دەکات بەوەی دەرمانەکانیان لە شوێنی سەلامەت، دوور لە پلەی گەرمی بەرز و شێی بەرز هەڵبگرن.
توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی بەساڵاچووان لە ئەمریکا دەریدەخات، گووشاری دەروونی درێژخایێن و کورتخایێن تووشبوون بە نیشانەکانی لەبیرچوونەوە زیاددەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆهایۆ دەریدەخات، پشکنینی پێشوەختە مەترسیی گیانلەدەستدان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن بەڕێژەی 33٪ کەمدەکاتەوە.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا رایدەگەیەنێت: رێژەی تووشبووانی سوورێژە لە حەوت مانگی ئەمساڵ نزیکەی سێ ئەوەندە زیاترە بەراورد بە ساڵی 2023.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەینێت، مەترسی بڵاوبوونەوەی ئیفلیجیی منداڵان لە غەززە زۆرە و بۆ پێشگیریکردن لێی زیاتر لە ملیۆنێک ڤاکسین دەنێرنە ئەو شوێنە.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا رایدەگەیەنێت، مردن لەنێو منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵ بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
زانکۆی ئیڵینۆیس لە ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کار لەسەر دەرمانێکی نوێی دژە بەکتریا دەکرێت کە بە دوو شێوە هێرش دەکاتە سەر بەکتریاکان.
توێژینەوەیەکی زانکۆی سیشوان لە چین دەریدەخات، قەڵەوی، بەرزیی چەوری لەش و ناڕێکی کێشی جەستە ئەگەری تووشبوون بە ئەلزەهایمەر زیاددەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی سری جایواردنیپورا لە سریلانکا دەریدەخات، ئەو منداڵانەی کێشیان زۆرە، نیشانەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی تای دێنگێ تووندتر لێیان دەردەکەوێت و زیاتر لە نەخۆشخانە دەمێننەوە بەراورد بەوانەی قەڵەونین.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆرنێڵ لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەنفلەوەنزای باڵندە لە نێوان شیردەرەکاندا دەگوازرێتەوە و بەمەش ئەگەری گواستنەوەی بۆ مرۆڤ زۆرتر دەبێت.
کۆمەڵەی نێودەڵەتیی ئەیدز رایدەگەیەنێت، لە ساڵێکدا دووجار وەرگرتنی دەرزیی چارەسەری ڤایرۆسی HIV رێگری لە تووشبوون بە ئەیدز دەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی گلاسگۆ لە سکۆتلەند دەریدەخات، بەکارهێنانی پایسکل لە ژیانی رۆژانە و چوونە سەرکار ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، شێرپەنجە و هەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی رۆژهەڵاتی فینلەندا دەریدەخات، ژینگەی دەوروبەر و شێوازی ژیانی ناتەندروست کاردەکاتە سەر زیندەچالاکی و تەندروستی دڵ لە منداڵان.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆڵۆمبیا دەریدەخات، رێژەی تووشبوون بە سوورێژە لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2019 بەڕێژەی 140٪ زیاددیکردووە.
دامەزراوەی تەندروستیی گشتیی نیشتیمانی لە یۆنان هۆشداری لە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا دەریدەخات، بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و مۆبایل، پێشخەوتن وادەکات خەوێکی قوڵت نەبێت.
توێژینەوەکی سکوڵی پزیشکیی زانکۆی میشیگن دەریدەخات، بەرزیی پەستانی خوێن هۆکارێکی گیران و پچرانی مولوولەکانی خوێنە لە مێشک و بەهۆیەوە جەڵتەی مێشک دروستدەبێت.
دەزگای رێکخستنی دەرمان و چاودێریی تەندروستی لە بەریتانیا رایدەگەیەنێت، دەشێت دەرمانی کێشدابەزاندن 'Semaglutide' بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ لە کەسانی قەڵەو بەکاربهێندرێت.
دەسەڵاتدارانی تەندروستیی فەرەنسا بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی دێنگێ و نەخۆشییە گوازراوەکانی دیکە چەند رێنماییەک دەردەکەن.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کوین ماری لە لەندەن دەریدەخات، بە پشکنینی پرۆتینەکانی نێو یەک دڵۆپ خوێن دەشێت پێشبینی نزیکەی 67 نەخۆش بکرێت، وەکو شێرپەنجەی خوێن، نەخۆشیی سییەکان و نەخۆشییەکانی دڵ.
توێژینەوەیەکی سکوڵی تەندروستیی گشتیی هیۆستن دەریدەخات، کەمخەوی و ناڕێکی کاتی خەو ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم زیاددەکات بە تایبەت لە نێو گەنجاندا.
وەزارەتی تەندروستی و دانیشتووان لە میسر رایدەگەیەنێت، پشکنین بۆ هەموو ئەو کەسانە دەکرێت کە لە ئیسرائیلەوە روو لە میسر دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا داوا لە کۆمەڵگەی جیهانی دەکات هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ئەیدز.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، تا ساڵی 2023 نزیکەی 40 ملیۆن هەڵگری ڤایرۆسی HIV کە دواتر دەبێتە هۆی ئەیدز لە جیهاندا هەبوون.
توێژینەوەیەکی زانکۆی شیان لە چین دەریدەخات، میوە و خۆراکە وشکراوەکان دەوڵەمەندن بە مادە خۆراکییە بەسوودەکان و تووشبوون بە شەکرە کەمدەکەنەوە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کوینسلاند لە ئوسترالیا دەریدەخات، تەنیا شەش مانگ وەرزشکردن توانای باشتر کارکردنی مێشک بۆ پێنج ساڵ زیاددەکات.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە غەززە بڵاوبووەتەوە و دەشێت بگاتە وڵاتەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
توێژینەوەیەکی زانکۆی سیدنی لە ئوسترالیا دەریدەخات، دەرمانی شلکەرەوەی خوێن وەکو هیپارین رێگریدەکات لە مردنی خانەکان و دواجار بڕینەوەی پەلەکان بەهۆی پێوەدانی مارەوە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی پێنسیلڤانیا دەریدەخات، خواردنی یەک ئەڤۆکادۆ لە رۆژێکدا کوالێتیی تەندروستیی مرۆڤ بەرزدەکاتەوە و خەوتن باشتر دەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆلێژی لەندەن دەریدەخات، توانای دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پڕۆستات لە لایەن ژیریی دەستکردەوە 17٪ وردترە بەراورد بە دەستنیشانکردن لە لایەن پزیشکەوە.
کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا رایدەگەیەنێت، شێوازی ژیانی تەندروست تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە و چەند رێگەیەک بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییانە دەخاتەڕوو.
جۆرێکی نوێی کۆرۆنای گۆڕاو لە ئوسترالیا بڵاودەبێتەوە و وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکە رایدەگەیەنێت، ئەم جۆرە نوێیە خێراتر لەوانی رابردوو دەگوازرێتەوە.
توێژینەوەیەک لە پەیمانگەی زانستە تەندروستییەکان لە هیندستان دەریدەخات، ئەنجامدانی یۆگا جومگەکان تەندروستتر دەکات و کوالێتیی ژیان بەرزدەکاتەوە.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی مۆناش لە ئوسترالیا دەریدەخات، بەکارهێنانی دەرمانی دژە بەکتریا لە تەمەنی زووی منداڵی ئەگەری تووشبوون بە رەبۆ زیاددەکات.
توێژینەوەیەکی سەنتەری نیشتمانی بۆ ئاماری تەندروستی لە ئەمریکا دەریدەخات، هاندان و پاڵپشتیی دەروونی لە لایەن دایک و باوکانەوە باوەڕی زیاتر بە منداڵانیان دەبەخشێت، نەوجەوانان پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی و سۆزداری زۆریان پێویستە.
توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریدەخات، سپڕەی دژ بە هەستیاری وادەکات زووتر لە هەوکردنەکانی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە چاکبیتەوە و کەمتر دەرمانە دژە بەکتریاییەکان بەکاربهێنیت.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر دەستبەجێ رێ و شوێنی پێویست نەگیرێتە بەر ئەوا زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لە کۆنگۆ تووشی بەدخۆراکیی تووند دەبن.
توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا دەریدەخات، دەشێت بە هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە هۆکارەکان، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بە نزیکەی 40٪ پێشگیری لێبکرێت.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی سۆچۆو لە چین دەریدەخات، خواردنەوەی قاوە مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پەیوەست بە زۆر دانیشتن و نەجووڵان کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەوانەی دەرمانەکانی کێشدابەزاندن بەکاردەهێنن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەکانی پەیوەست بە قەڵەوی کەمترە.
توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریدەخات، دوورکەوتنەوە و وازهێنان لە تووتن و بایەخدانی زیاتر بە خوێندن و فێربوون ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە کەمدەکەنەوە.
توێژینەوەیەکی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ خەو دەریدەخات، ملیۆنان ئەمریکی کێشەی خەولێنەکەوتن و ناڕێکیی لە کاتەکانی خەویان هەیە.
توێژینەوەیەک لە لایەن پەیمانگەیەکی کەنەدی کراوە و دەریدەخات، بەکارهێنانی کحول تەمەن کورتدەکاتەوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەڵمەتی وازهێنان لە تووتن رادەگەیەنێت، تێیدا جەخت لە پاڵپشتیی رەفتاری و هۆشیارکردنەوەی دەروونی دەکرێت و چارەسەری دەرمانی بۆ وازهێنان لە تووتن بەکاردەهێنرێت.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەو مادەیەی لە سۆدە و خواردنەوەکاندا بۆ پاراستنی تامی لیمۆ بەکاردەهێنرێت سەلامەت نییە و قەدەخەی دەکات.
منداڵێک دوای 95 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ درایەوە بە دایک و باوکی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە منداڵەکە بە ناکامی لەدایکبووە و لەژێر چاودێریدا بووە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دەم و ددان رایدەگەیێنێت، تەندروستیی دەم و ددان پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ تەندروستیی جەستە هەیە و دەکرێت نەخۆشییەکانی دەم و ددان کاربکاتە سەر ئەندامە جیاوازەکانی جەستە.
دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا و فەرمانگەی کەشناسیی بەریتانیا هۆشداری لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدەن لە بەریتانیا.
زانکۆی کۆلێژی لەندەن و سەنتەری پزیشکی زانکۆی گۆتینگن رایدەگەیێنن، بە دیاریکردنی هەشت پڕۆتین لە خوێن دەکرێت پێشبینی تووشبوون بە نەخۆشیی لەرزۆکی ''پارکینسۆن'' بکرێت.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی ئۆهایۆ لە ئەمریکا دەریدەخات، شێرپەنجەی کۆلۆن و ریخۆڵە لە نێو گەنجاو زۆر بەربڵاوبووە و هۆکارێکی سەرەکی ئەم شێرپەنجەیەش خۆراکی رۆژئاواییە.
توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی نەخۆشییەکانی دڵ لە ئەوروپا دەریدەخات، جگەرەکێشان پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی دڵ و مردنی زووەوە هەیە، لە هەمان کاتدا دووکەڵی دەستی دوو یاخود بەرکەوتنی دووکەڵ هۆکارێکی جیدی تووشبوونە بە نارێکی لێدانی دڵ.
کۆلێژەکانی تەندروستیی گشتی لە کیشوەری ئەورووپا لە کۆنفرانسی ساڵانەیاندا رایدەگەیێنن، ئامادەن خوێندکاری خوێندنی باڵا لە تەندروستیی گشتی لە هەرێمی کوردستانەوە وەربگرن.
توێژینەوەیەکی زانکۆی واشنتن دەریدەخات، منداڵی ساوا زیاتر گوێی لە وشە و قسەکردن دەبێت بەراورد بە میوزیک.
توێژینەوەیەکی نەخۆشخانەی زانکۆی ئوگسبێرگ دەریدەخات، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە شەواندا مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاددەکات.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، ژیانی منداڵانی سودان لە مەترسییە و پێویستە کرداری بەپەلە بۆ پاراستنی تەواوی ئەم نەوەیە لە بەدخۆراکی، نەخۆشی و مردن بگیرێتە بەر.
زانکۆی پێنسێلڤانیا رایدەگەیێنێت، بەمەبەستی پێشگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەنفلوەنزای باڵندە، ڤاکسینی نوێ بەرهەمدەهێنن.
راپۆرتێکی نوێی ناوەندی کۆنتڕۆلکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا دەریدەخات، جەڵتەی مێشک لە نێو گەنجاندا روو لە زیادبووندایە و پێویستە گەنجان زیاتر وشیار بن لە شێوازی ژیانیان.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەریدەخات، کۆنتڕۆڵکردنی رێژەی گلوکۆز لە خوێن مەترسی ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا دەریدەخات، ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی پاپیلۆما ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان لە خانمان و شێرپەنجە باوەکانی دەم و قوڕگ لە پیاوان کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەیەک لە نەخۆشخانەی ماساچوسێتس دەریدەخات، خۆراکە ئامادەکراوەکان و خۆراکە خێراکان توانای مێشک لاواز دەکەن و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاددەکەن.
توێژینەوەیەکی زانکۆی لوند لە سوێد دەریدەخات، تاتۆ دەکرێت هۆکارێکی مەترسیدار بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی لیمفەگرێیەکان.
زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیویۆرک رایدەگەیێنێت کەمخەوی کاریگەری لەسەر تەندروستیی جەستەیی و دەروونی هەیە و زیان بە تەندروستی دەگەیێنێت.
لە رۆژهەڵاتی چین لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، گرنگی زیاتر بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە تیشكی خۆر دەدرێت و بەکارهێنانی دژەخۆر روو لە زیادبووندایە.
بەرپرسی نەخۆشییە گوازراوەکان لە دهۆک ئاشکرای دەکات، دوو تووشبووی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکە تۆمارکراون و یەکێکیان گیانی لەدەستدا
توێژینەوەیەک لە یابان: ماتچا بەکتریای هۆکار بە هەوکردنی پووک لەناودەبات و دەکرێت بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنی هەوکردنی پووک بەکاربێت.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، بایەخدان بە جوڵە و ئەنجامدانی پاسکیلسواری، ئەگەری ئازاری ئەژنۆ و نیشانەکانی هەوکردنی ئێسک و جومگەکان کەمتر دەکاتەوە.
حکومەتی فلیپین رایدەگەیێنێت، پلانی پێدانی سێ ملیۆن ژەمی ڤاکسین دژ بە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە لە سێ مانگی داهاتوودا جێبەجێدەکات، ئەمەش دوای ئەوەی بڵاوبوونەوەی کۆکە رەشە کە بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی خەڵکێکی زۆر لە فلیپین.
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە زانکۆی ئۆهایۆ دەڵێت، شێرپەنجەی پێست یەکێکە لە بەربڵاوترین جۆرەکانی شێرپەنجە و بەرکەوتن بە تیشکی خۆر و تیشكی سەر و بنەوشەییی هۆکارێكی ئەم شێرپەنجەیە.
لە ئەمریکا دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی سییەکان پەسنددەکرێت، دەزگای خۆراک و دەرمانیش دەڵێت، ئەم دەرمانە وەکو کۆتا بژاردە بۆ چارەسەری شێرپەنجەکە بەکاردەهێنرێت.
ئەنفلەوەنزای باڵندە لە مانگاوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و تووشبوونی کەسێک بە نەخۆشییەکە پشتڕاستدەکرێتەوە.
توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریدەخات، ئەو دەرمانانەی بە مەبەستی کێش دابەزاندن بەکاردەهێنرێن، جگە لە دابەزاندنی کێش، مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و لولەکانی خوێن وەک جەڵتەی دڵ کەمدەکەنەوە.
لە ئەمریکا پشکنینێکی نوێی خوێن بۆ پێشوەختە دەستنیشانکردنی مەترسییەکانی تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن لە ماوەی دووگیانیدا پێشنیازدەکرێت.
پەرواز حوسێن، هونەرمەند رایدەگەیێنێت، تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی ریخۆڵە بووە، پسپۆڕێکیش دەڵێت: شێرپەنجەکە سێیەم باوترینە لە هەرێمی کوردستان.
توێژینەوەیەک لە دانیمارک دەریدەخات، گوشاری دەروونی لە کۆتاییەکانی دووگیانیدا دەشێت ئاستی زیرەکی کۆرپەلە داببەزێنێت و هۆشداریشدەدرێتە خانمانی دووگیان.
گورچیلەی بەراز تەنیا دوو مانگ تەمەنی وەرگرەکەی درێژکرد و نەخۆشخانەی گشتیی ماساشوسێتس لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، وەرگرە 62 ساڵانەکەی گورچیلەی بەراز دوای دوومانگ لە نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بەراز گیانی لەدەستدا.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، سەرجەم بانکەکانی خوێن پێویستە پشکنینێکی نوێ بەکاربهێنن کە بتوانێت ئەو مشەخۆرانە دەستنیشانبکات کە دەبنەهۆی مەلاریا لە خوێنی بەخشەردا، ئامانج لەمەش رێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی مەلاریا.
لە ویلایەتی پێنسلڤانیا دەرمانێکی هێورکەرەوەی ئاژەڵان بە تاوان دادەنرێت و سەرۆکایەتیی ویلایەتەکە ئاماژە بەوەدەکات کە وەکو مادەی هۆشبەر لەلایەن خەڵکەوە بەکاردەهێنرێت.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، پەیوەندیی نێوان هاوژینان کاریگەریی راستەوخۆ دەکاتە سەر دەروونی منداڵەکانیان.
کۆمپانیای ئەسترازێنیکای بەریتانی رایدەگەێێنێت، دەستیان کردووە بە کشانەوەی ڤاکسینی کۆڤید-19 لە سەرانسەری جیهان بەهۆی زیادبوون و بەردەستبوونی ڤاکسینی نوێ لەلایەن کۆمپانیا و وڵاتانی جیهانەوە.
دامەزراوەی تالاسیمیا لە ئێران رایدەگەیێنێت، ئێران رووبەڕووی قەیرانی چاودێریی تەندروستی دەبێتەوە و نەخۆشانی تالاسیمیا لەگەڵ کەمیی دەرمان دەجەنگن.
پسپۆڕێکی خۆراک رایدەگەیێنێت، خۆراکی رۆژانە کاریگەری لەسەر چانسی تووشبوون بە چەند جۆرێکی جیای شێرپەنجە هەیە و پێویستە بە وریاییەکی زیاتر خۆراک هەڵبژێرین.
لە نیوزلاند کەسێک بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانێك تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن دەبێت و جەستەی کاردانەوەیەکی سەیر دروستدەکات و راستەوخۆ دەگوازرێتەوە نەخۆشخانە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) رایدەگەیێنێت، بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی سوورێژە لە چەندین وڵاتدا روو لە زیادبوونە و خێرا تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە نیگەرانییەکی جیدی دروستکردووە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، بەکارهێنانی ماددە زیانبەخشەکان وەکو کهول، تووتن، جگارەی ئەلکترۆنی لە نێو هەرزەکاران لە ئەوروپا روو لە زیادبوونە و ئەمەش مەترسییەکی جیدییە بۆ سەر تەندروستیی گشتی.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی بۆستن لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، پەیوەندیی لە نێوان پیسبوون، گوشاری دەروونی و خەمۆکیدا هەیە، بەجۆرێک ئەو کەسانەی لەو ناوچانەدا دەژین کە کوالێتیی هەوایان خراپە، مەترسیی تووشبوون بە خەمۆکی و مەترسیی مردنییان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاترە.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لە شوێنێکی رێگەپێنەدراوی ئەنجامدانی کاری جوانکاری لە نیو مەکسیکۆ سێ خانم تووشی ڤایرۆسی HIV بوون دوای وەرگرتنی چارەسەرێیەکی جوانکاری.
پسپۆڕێکی خۆراک لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، کەمی ڤایتامین B12 زۆر باوە بەتایبەت لەنێو کەسانی پێگەیشتوو و رووەک خۆر و گییایدا.
لە رۆژی جیهانیی زەوی دەزگای ژینگەیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، تاوەکو 2040، 60٪ بەکارهێنانی پلاستیک کەمبکرێتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان داوا لە سەرجەم ولایەتەکانی دەکات بە تووندی مامەڵە لەگەڵ هەر نەخۆشخانەیەک بکەن کە بازرگانی بە چاندنی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ دەکەن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، ئامادەکردنی دەستووری مافەکانی سەلامەتیی نەخۆش لە لووتکەی وزاریی جیهانی دەستپێدەکات و پشتگیری لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لە داڕشتنی یاسا و رێنمایی پێویست بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی نەخۆش.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شاری نیویۆرک رایدەگەیێنێت، بەکارهێنانی بۆتۆکس لە لایەن کەسانی ناپسپۆر روو لە زیادبوونە و مەترسی لەسەر ژیانی چارەسەرخواز دروستدەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی نیویۆرک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، کارکردن لە شەو و هەبوونی خشتەیەکی ناڕێکی کارکردن لە تەمەنی لاوێتیدا هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە خەمۆکی.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، ڤاکسینێکی نوێی کۆلێرا کە لە رێگەی دەمەوە بەکاردێت بەم نزیکانە بەردەست دەبێت.
ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کار لەسەر خۆپارێزی و رێگریکردن لە نەخۆشییە جیهانییە مەترسیدارەکان دەکات بەوە کە رێککەوتن لەگەڵ 50 وڵات دەکات بۆ ئەوەی رووبەڕووی پەتای جیهانیی ببنەوە؛ زۆرینەیان وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقان.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو رایدەگەیێنێت، سەرجەم ئەو تەواوکەرە خۆراکییانەی میلاتۆنینیان تێدایە مەترسین لەسەر تەندروستی بە تایبەت لە منداڵاندا.
لە شارێکی بەریتانیا رێکارەکانی زیادکردنی رێژەی فلۆراید لە ئاوی خواردنەوە دەگیرێتە بەر، ئەنجوومەنی شارەکەش دەڵێت: ئامانجمانە بەهۆیەوە تەندروستیی ددانی هاووڵاتییان بپارێزین.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی رۆژئاوای ئوسترالیا، هەمەڕەنگیی جۆری خۆراک لەنێو منداڵ و مێردمنداڵاندا هۆکارێکە بۆ باشتربوونی گەشە و تەندروستیی منداڵ.