رووداو - تەندروستی
پەیمانگەی شێرپەنجەی روتگێرز لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، هەندێک لە خانمان پێویستە پێش تەمەنی 40 ساڵی پشکنینی مەمک یاخود مامۆگرافی ئەنجامبدەن.
پەیمانگەکە ئاماژە بەوەدەکات، بە شێوەیەکی ئاسایی دەبێت خانمان لە تەمەنی 40 ساڵییەوە دەست بە ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەی مەمک بکەن، بەڵام بوونی چەند هۆکارێک هاندەردەبێت لەوەی خانمان پێش تەمەنی 40 ساڵی پشکنین بکەن.
دکتۆر میشێل بلاکوود، بەڕێوەبەری تەندروستیی خانمان لە پەیمانگەی شێرپەنجەی روتگێرز دەڵێت، ''چەند هۆکارێک هەن مەترسیی شێرپەنجەی مەمک زیاددەکەن، دەبێت لەکاتی بوونی ئەم هۆکارانە خانمان زووتر بیر لە ئەنجامدانی پشکنینی مەمک بکەنەوە''.
بەپێی پەیمانگەی شێرپەنجەی روتگێرز لە ئەمریکا، ئەم هۆکارانەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاددەکەن ئەمانەن؛
- مێژووی خێزانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک
-بەرکەوتنی تیشک لە تەمەنێکی گەنجی
-شێوازی ژیانی ناتەندروست
-گۆڕانکارییە جینییەکانی وەک BRCA1 یان BRCA2
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ