خۆراکە ئامادەکراوەکان مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاددەکەن

25-05-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە نەخۆشخانەی ماساچوسێتس دەریدەخات، خۆراکە ئامادەکراوەکان و خۆراکە خێراکان  توانای مێشک لاواز دەکەن و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاددەکەن.
 
توێژینەوەیەکی نەخۆشخانەی ماساچوسێتس لە ئەمریکا مەترسی خۆراکە ئامادەکراوەکان لەسەر جەڵتەی مێشک دەردەخات و رایدەگەیێنێت کە خۆراکە خێراکان و خۆراکە ئامادەکراوەکان ئەگەری جەڵتەی مێشک بە رێژەی 8% زیاددەکەن و توانای بیرکردنەوە و زیرەکی مێشک کەم دەکەنەوە. 
 
د. تایلۆر کیمبەرلی، پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەی ماساچوسێتس دەڵێت، ''رۆژانە، کاریگەری و زیانەکانی ئەم خۆراکانە دەبینین، ئەگەر بیر لە پاراستنی مێشک و توانای مێشک بکەینەوە ئەوا گرنگە ئەو هۆکارانە دەستنیشان بکەین کە زیانبەخشن بۆ مێشک و جەستە، دواتر دوورکەوینەوە لێیان، پێویستە هاوڵاتیان زیاتر وشیاربن لە هەڵبژاردنی ژەمە خۆراکییەکانیان''.
 
بە گوێرەی دامەزراوەی دڵ لە بەریتانیا، بەکارهێنانی خۆراکە خێراکان و خۆراکە ئامادەکراوەکان وەکو ئایس کرێم، بسکیت و خواردنەوە گازییەکان کە رێژەیەکی بەرزی چەوری تێر و خوێ و شەکریان تێدایە لە سەرانسەری جیهان لە زیادبووندایە و ئەمەش مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک، نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرەی جۆری دووەم و شێرپەنجە زیاددەکات.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە