تەندروستیی پاکستان: سێ گومانلێکراوی تووشبووی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' تۆماردەکرێن

14 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

وەزارەتی تەندروستیی پاکستان رایدەگەیێنێت، سێ گومانلێکراوی تووشبووی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' تۆمارکراون و هەر سێ گومانلێکراوەکە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەڕاونەتەوە پاکستان. 
 
وەزارەتەکە ئاماژە بەوەدەکات، گومانلێلکراوەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جینا لە کەراچی دەستنیشانکراون، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە سند و کەرەنتینە دەکرێن تا ئەوکاتەی پشکنینەکەیان پشتڕاستدەبێتەوە. 
 
بەگوێرەی تەندروستیی ئەو وڵاتە، حەوت تووشبووی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون لە پاکستان تۆمارکراون و زۆرینەیان لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوان.
 
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، 'ئاوڵەی مەیموون' نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، نیشانەکانی هاوشێوەی ئەنفلەوەنزان لەگەڵ دروستبوونی برین لەسەر جەستە، منداڵان، خانمانی دووگیان و ئەو کەسانەی سیستمی بەرگرییان لاوازە مەترسیی تووشبوونیان بە ئاڵۆزییەکان زیاترە.
 
لە مانگی ئابدا، رێکخراوەکە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون'ـی بە وەکو فریاگوزاری تەندروستیی گشتی ناساند، لە کۆنگۆ لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە تاوەکو ئێستا 27 هەزار تووشبوو و زیاتر لە 1100 گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکە تۆمارکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.

پسپۆڕێک: بە کەوچکی پلاستیکی خۆراکی گەرم نەخورێت

پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.