رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی کلینیکی خۆراکی و قەڵەوی رایدەگەیێنێت، رۆژووگرتن بۆ تەندروستی بەسوودە بەڵام دەکەوێتە سەر بڕ و جۆری ئەو خۆراک و خواردنەوانەی دەخورێن لە نێوان رۆژوو شکاندن تا پارشێوو.
دکتۆر شێرزاد واحید، پزیشکێکی کلینیکی خۆراکی و قەڵەوییە، دەڵێت، ''دەکرێ لە بەینی ژەمی بەربانگ و پارشێو میوە بخورێت، بەڵام پێش خواردنی میوە باشترە کە سەوزەی وەک خەیار یان کاهوو بخورێت، هەروەها چەرەساتەکانیش بە بڕی پێویست هەڵبژاردەیەکی گونجاوە''.
دکتۆر شێرزاد، لە بارەی وەرزش و جوڵەوە دەڵێت؛ بە پێ رۆشتن لە کۆتا کاژێرەکانی رۆژووگرتندا زۆر بە سوودە بۆ تواندنەوەی باشتری چەوری، ئەگەر وەرزش و بەپێ رۆشتنیش نەبێت، بەپێوە بوون و وەستان لەسەر قاچەکان باشترە لە دانیشتن و پاڵکەوتن.
بەگوێرەی مایۆکلینیک، رۆژووگرتن هۆکاری لەدەستدانی کێش، باشبوونی هەرس، بەهێزبوونی مێشک و تەمەندرێژییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ