رووداو - تەندروستی
پسۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، ئەو ڤایرۆسەی کە لە دهۆک هەیە لە هەولێر و سلێمانیش هەیە و شتیکی نوێ نییە، بەڵام مەترسییەکە تەنیا لەسەر ئەو کەسانەیە کە خۆیان و منداڵەکانیان ناپارێزن.
د. زاهیر گەردی، پسۆڕی وردی نەخۆشییەکانی منداڵان دەڵێت، ''ئەو ڤایرۆسە لە رێگەی نزیکبوونەوە و بەرکەوتنەوە دەگوازرێتەوە، باشتروایە زۆر نزیکی منداڵە ساواکان نەبینەوە، ماچیان نەکەین و زوو زوو خاوێن بکرێنەوە''.
د. زاهیر دەشڵێت، ''پێویستە هەموو دایک و باوکێک ئاگاداری منداڵەکانیان بن چونکە دوور نییە هاوشێوەی دهۆک، لە هەولێر و سلێمانیش بڵاوبێتەوە''.
ئەم پسپۆڕە ئاماژە بەوەدەکات، ئەم پەتایە ساڵانەیە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، ئەگەر نیشانەکان تووند بوون سەردانی پزیشک بکرێت، هەروەها نیشانەکانی ئەم پەتایە دوو تا حەوت رۆژ دەخایێنێت و لەم ماوەیە شۆربای سەوزە و میوەکانی وەکو پڕتەقاڵ و لیمۆ بخورێت.
نزیکەی مانگێکە پەتای RSV لە نێو منداڵانی دهۆک بڵاوبۆتەوە و بەشێک منداڵان لە ژێر ئۆکسجیندان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ