رووداو - تەندروستی
ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA رایدەگەیێنێت، مەرجەکانی کڕینی تووتن تووندتر دەکرێن و کەسانی خوار تەمەن 30 ساڵ نابێت بە بێ پشكنینی ناسنامە تووتنیان پێ بفرۆشرێت.
ناوەندەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەم یاسایە لە 30ـی ئەیلوول دەخرێتە بواری جێبەجێکردن تێدا رێگری لە ئاسان فرۆشتنی جگەرەی ئاسایی، جگەرەی ئەلیکترۆنی و بەرهەمەکانی دیکەی تووتن دەکرێت و ئامێری فرۆشتنی جگەرە بە کۆمەڵێک مەرج دەدرێتە مارکێتەکان و فرۆشگەکان.
د. براین کینگ، سەرۆکی ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا دەڵێت، ''توێژینەوە زانستییەکان دەیان ساڵە دەریانخستووە کە دوورخستنەوەی بەرهەمەکانی تووتن لەنێو گەنجان زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی کە دواجار ئاڵوودەی ئەم بەرهەمانە دەبن و تووشی نەخۆشی و گیانلەدەستدانی پەیوەست بە تووتن دەبن''.
بە گوێرەی FDA، رێکارەکانی فرۆشتنی تووتن بەردەوام تووندتر دەکرێن، تا ئێستا ناوەندەکە لە ئەمریکا یەک ملیۆن و 500 هەزار پشکنینی ئەنجامداوە، سەد و 30 هەزار نامەی هۆشداری دەرکردووە و لانیکەم 33 هەزار فرۆشگا سزای داراییان دراوە کە یاسای سنووردارکردنی تەمەن تایبەت بە تووتنیان پێشێل کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ