رووداو - تەندروستی
پڕۆفیسۆرێکی دەروونزانی داوا لە شۆفێران دەکات لەکاتی نزیکبوونەوە لە بەربانگ شۆفێری نەکەن چونکە بەرۆژووبوون گۆرانکاری بەسەر جەستەدا دەهێنێت.
پڕۆفیسۆر یوسیف حەمەساڵح، پسپۆڕی دەروونزانی، رایدەگەیێنێت، بە نزیکبوونەوە لە بەربانگ شەکر و ئۆکسجین کەمدەبێتەوە و بەڕوژووبوون گۆرانکاریی بایۆلۆژی بەسەر جەستەدا دەهێنێت.
د. یوسف حەمەساڵح، دەشڵێت، ''ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەرییان لەسەر مامەڵەی مرۆڤ دەبێت، زۆر جار دەبێتەهۆی تووڕەیی و گرنگترین شت ئەوەیە کۆنتڕۆڵی هەڵچوون بکرێت''.
بەگوێرەی زانکۆی جۆنز هۆپکنزی ئەمریکی, سیستمی رێکی خەو, خواردنی خۆراکی تەندروست، بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ئەنجامدانی راهێنانی ئارامیی دەروونی تووڕەیی کۆنتڕۆڵدەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ