توێژینەوەیەک: تاوەکو 2050 زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی بەریتانیا تووشی نەخۆشییەکانی دەم و ددان دەبن

05-08-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی گرینویچ لە بەریتانیا دەریدەخات، بەهۆی کەمیی رێژەی پزیشکانی ددان لە کەرتی تەندروستیی NHS و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان، سەردانیکردن و چاودێریی پزیشکیی دەم و ددان ئەستەم بووە. 
 
بە گوێرەی ئەم توێژینەوەیە، ئەگەر دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی دەم و ددان وابمێنێتەوە، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 زیاتر لە 54٪ـی دانیشتووانی بەریتانیا تووشی گرفت و نەخۆشییەکانی دەم و ددان ببن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ناتوانرێت بەئاسانی هەر کێشەیەکی دەم و ددان پێشگیری لێبکرێت و چارەسەر بکرێت. 
 
د. ئامال ئێلامین، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دەبێت رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ رێکخستنەوەی چاودێریی تەندروستیی دەم و ددان و خەلک زیاتر گرنگی بە خۆپارێزی بدات''.
 
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC، نەخۆشییەکانی دەم و ددان لە بەربڵاوترین نەخۆشییە درێژخایەنەکانن لە جیهاندا، چارەسەرنەکردنی دەبێتە هۆی ئازار، هەوکردن، لەدەستدانی ددان و چەندین گرفتی دیکەی تەندروستی. 
 
بەپێی ئەم ناوەندە، چارەسەرنەکردنی کێشەکانی دەم و ددان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە و کۆئەندامی هەرس زیاددەکات. 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە