ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' لە پاکستان گەیشتە حەوت کەس

16-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

وەزارەتی تەندروستیی پاکستان رایدەگەیێنێت، حەوتەم تووشبووی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مویموون' تۆمارکرا و تووشبووەکە لە یەکێک لە وڵاتانی کەنداو گەڕاوەتەوە. 
 
وەزارەتی تەندروستیی پاکستان ئاماژە بەوەدەکات، ئەم تووشبووە پیاوێکی تەمەن 44 ساڵە دانیشتووی پارێزگای پەنجابە، لە ئیسلام ئاباد پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە تووشبووی نەخۆشییەکەیە. 
 
وەزیری تەندروستیی وڵاتەکە دەڵێت، نەخۆشەکە لە نەخۆشخانەیەکی ئیسلام ئاباد کەرەنتینە کراوە و باری تەندروستی جێگیرە.
 
بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی پاکستان، ئەمە حەوتەمین تووشبووی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون'ـە لەمساڵ تۆماردەکرێت و شەشیان لە دوای ئەوەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەم پەتایەی وەکو باری نائاسایی تەندروستیی گشتی ناساند، تووشی نەخۆشییەکە بوون. 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە