رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆپنهاگن لە دانیمارک دەریدەخات، تووشبوون بە نەخۆشیی رەبۆ ئەگەری لەبارچوونی کۆرپەلە و کێشەکانی دووگیانبوون لە خانمان زیاددەکات.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو خانمانەی نەخۆشیی رەبۆیان هەیە، ئەگەری لەبارچوونی کۆرپەلەکەیان بە ڕێژەی 17% زیاترە بەراورد بەو خانمانەی کە تووشبووی رەبۆ نین.
دکتۆر ئان هانسن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "کاریگەری رەبۆ لەسەر منداڵبوون و دووگیانی رەنگە پەیوەندی بە هەوکردنی سیستمییەوە هەبێت لە جەستەدا، ئەو خانمانەی تووشبووی رەبۆن و کێشەی منداڵبوونیان هەیە، پێویستە قسە لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ بکەن".
بەگوێرەی مایۆکلینیک، رەبۆ نەخۆشییەکی درێژخایەنی سییەکانە، نیشانەکانی بریتین لە خیزەی سینگ، هەناسەتەنگی، کۆکەی وشک، قورسیی هەناسەدان، ئازاری سینگ و تووندیی سینگ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ