رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی مانچستەر میترۆپۆلیتان لە بەریتانیا دەریدەخات، بەکارهێنانی ڤەیپ، کێشانی جگەرە و بەرهەمەکانی دیکەی تووتن دەبنەی هۆی لاوازکردنی جەستەی کەسی پێگەیشتوو.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کەسانەی بۆ ماوەی ساڵێک و زیاتر بەکارهێنەری بەرهەمەکانی تووتنن بە زوویی تووشیی هەناسەبڕکێ، ماندوویێەتی و بێهیزی دەبن بەراورد بەوانەی تووتن بەکارناهێنن.
د. ئازمی فەیسەڵ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''ئەو گەنجە پێگەیشتوانەی ڤەیپ بەکاردەهێنن هەناسەدانیان قورسترە، ماسولکەکانیان زیاتر ماندوو دەبن و تووشیی هەوکردن و تێکچوونی سییەکان دەبن''.
هەر یەکە لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO و ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA، بە مەبەستی ئاسان دەستنەگەیشتن بە بەرهەمەکانی تووتن پێشنیازی زیادکردنی باج لەسەر ئەم بەرهەمانە دەکەن، لەگەڵ قەدەخەکردنی هەر جۆرە رێکلامێک بۆ بەرهەمە زیانبەخشەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ