رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی پزیشكیی نیبراسکا لە ئەمریکا دەریدەخات، بەکارهێنانی دەرمانی فێنتانیل لە کاتی دووگیانیدا ئەگەری تووشبوونی کۆرپەلە بە چەند گرفتێکی تەندروستی و جەستەیی زیاددەکات.
بە گوێرەی توێژینەوەکە، بەکارهێنانی ئەم دەرمانە لە لایەن خانمانی دووگیان، هۆکاری تووشبوونی کۆرپەلەیە بە شەقبوونی سکماکی مەڵاشوو، بچووکی سەری کۆرپەلە و لێکنەبوونەوەی پەنجەکان.
د. دێل کامپۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''فێنتانیل هۆکارێکی پێشوەختە لەدایکبوونە و زۆرجار دەبێتە هۆی گەشکە، رشانەوە و سکچوون لە کۆرپەی تازە لەدایکبوو''.
بە گوێرەی ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA، فێنتانیل ئازارشکێنێکی بەهێزە و بەبێ راوێژی پزیشكی پسپۆڕ نابێت بەکاربهێندرێت، هەروەها ئەم دەرمانە بە هەمان شێوەی هێرۆین و مۆرفین بەشێوەی نایاسایی بەکاردەهێندرێت لەلایەن ئاڵوودەبوونی مادەهۆشبەرەکان.
کاریگەرییەکانی فێنتانیل بریتین لە 'خەواڵوویی، هێڵنج، قەبزی، گرفتی هەناسەدان و بێهۆشبوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ