زانکۆی مانچستەر میترۆپۆلیتان: ڤەیپ مەترسیدارە

01-03-2025
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی مانچستەر میترۆپۆلیتان لە بەریتانیا دەریدەخات، بەهۆی ئاسان بەکارهێنانی، ڤەیپ لە جگەرە مەترسیدارترە. 
 
توێژینەوەکە ئاشکرای دەکات، زۆر بەکارهێنانی ڤەیپ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی  لەبیرچوونەوە، نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات و هۆکارێکی لەکارکەوتنی ئەندامەکانی جەستەیە. 
 
د. ماکسیم بۆیدین، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''بەکارهێنانی ڤەیپ زۆر ئاسانترە بەراورد بە بەرهەمەکانی دیکەی تووتن، ئەستەمە بزانیت لە رۆژێک چەند ڤەیپ دەکێشیت، هەروەها دەکرێت ڤەیپ لە هەر شوێنێک بەکاربهێندرێت کە بەرهەمەکانی دیکەی تووتن تێیدا قەدەخەبێت، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ڤەیپ مەترسیدارە''. 
 
بەگوێرەی کۆمەڵەی سییەکان لە ئەمریکا، پڕۆپیلین گلایکۆڵ، یەکێکە لە مادە سەرەکییەکانی نێو ڤەیپ و هۆکارە بۆ شێرپەنجەی لووت، هەناسەتەنگی و وشکبوونی دەم.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە