زانکۆی تۆرێنتۆ: کیتۆ مەترسییە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە

11-03-2025
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە کەنەدا دەریدەخات، خۆراکەکانی کیتۆ هەوکرنی ریخۆڵە زیاددەکەن و دەبنەهۆی مەترسی بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە.

توێژینەوەکە لە زانکۆی تۆرێنتۆ لە کەنەدا ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، ئەوانەی کاربۆهیدراتی کەم دەخۆن، بەکتریای E. Coli لە ریخۆڵەیان زیاددەبێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی پۆلیپ لە ناو کۆڵۆنی کەسەکە، ئەمەش دەبێتە هۆیەک بۆ دروستبوونی شێرپەنجەی ریخۆڵە. 
 
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، لە ئەمریکا رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە لە منداڵان، هەرزەکاران و گەورەساڵانی گەنج رووی لە زیادبووون کردووە و شێرپەنجەکە لە خانمان زیاترە.
 
د. بوپێش کومار، پسپۆڕی بۆماوەزانی و سەرپەرشتاری توێژینەوەکە لە زانکۆی تۆرێنتۆ لە کەنەدا، دەڵێت، ''بەکتریای E. Coli دیواری ریخۆڵەی کەسەکان دەروشێنێت و جۆرێکی ژەهر دەکاتە جەستەی کەسەکە''.
 
بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، ئەگەری ژیان لەدوای تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن بۆ 5 ساڵ دوای تووشبوون بە شێرپەنجەکە نزیکەی 64.4٪ـە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە