رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی باشووری دانیمارک ئاشکرای دەکات، تاتۆ زیاتر لە دوو هێندە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست و نزیکەی سێ ئەوەندە مەترسیی تووشبوون بە لیمفۆما یاخود شێرپەنجەی گرێ لیمفاوییەکان زیاددەکات.
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، تاتۆ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست بەڕێژەی 33% بۆ 62% زیاددەکات.
هێنریک فرێدریکسن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''کاتێک رەنگی تاتۆ دەخرێتە ناو پێستەوە، گەردیلەکانی رەنگ دەڕۆنە نێو لیمفە گرێکان و لەوێ کۆدەبنەوە، دواتریش خانەی شێرپەنجەیی دروستدەکەن''.
بە گوێرەی سەنتەری نیشتمانی بۆ توێژینەوەی ژەهر لە دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، لەکۆی پشکنینی 75 رەنگی تاتۆ کە براندەکانیان بەنێوبانگ بوون، 35٪ـیان چەند جۆرێک بەکتریایان تێدابووە کە هۆکاری هەوکردنی تووند و نەخۆشیی جیاوازن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ