راوێژکارێکی نەخۆشییەکانی گورچیلە: بۆ بەڕۆژووبوون راوێژ بە پزیشکی پسپۆر بکرێت

02-03-2025
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

راوێژکارێکی نەخۆشییەکانی گورچیلە لە نەخۆشخانەی دوبەی رایدەگەیێنێت، لە کاتی بەربانگ، ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە، دەبێت خۆیان لە خۆراکی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم و فۆسفۆر بەدوور بگرن.
 
پڕۆفیسۆر مۆنا ئەلڕوخەیمی، راوێژکاری نەخۆشییەکانی گورچیلە لە نەخۆشخانەی دوبەی، دەڵێت؛ "مەترسیی سەرەکی رەمەزان لەسەر تووشبووانی نەخۆشییەکانی گورچیلە کەمبوونەوەی شلەمەنی و وشکبوونەوەی لەشە''.
 
لەبارەی خواردن و خواردنەوەوەشەوە دەڵێت، لە کاتی بەربانگ، ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە، بڕی پێویست شلەمەنی بخۆنەوە بۆ رێگریکردن لە وشکبوونەوەی گورچیلەکانیان و قەرەبووکردنەوەی کەمبوونەوەی ئاو، بەڵام دەبێت خۆیان لە زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی شلەمەنی بپارێزن.
 
بە گوتەی ئەم پڕۆفیسۆرە، ئەوانەی نەخۆشی گورچیلەکانیان هەیە، پێویستە هەفتانە بە وردی چاودێری بکرێن و دەبێت رۆژووەکەیان بشکێنن ئەگەر ئاستی کریاتینینی پلازمایان بە رێژەی 30٪ بەرزبێتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە