رووداو - تەندروستی
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مندڵان 'یونیسێف'، رایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2024دا، خوێندنی 242 ملیۆن منداڵ لە 85 وڵاتی جیهان پەککەوتووە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی یونیسێف، لە ساڵی 2024 بەهۆی شەپۆلەکانی سەرما و گەرما، گەردەلوول، لافاو و کارەساتە سروشتییەکانی دیکەوە، لە هەر حەوت منداڵێکی قوتابی لە جیهاندا، یەکێکیان لە خوێندن دوورکەوتۆتەوە.
کاترین راسڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف رایگەیاند: "منداڵان زیاتر هەستیارن بەرامبەر کاریگەرییەکانی قەیرانە کەشوهەواییەکان. جەستەی منداڵان خێراتر گەرم دەبێت و هێواشتر فێنک دەبێتەوە لەچاو گەورەکان".
بەپێی راپۆرتەکە لە هەندێک وڵات سەتان قوتابخانە بەهۆی کەشوهەواوە وێران بوون، بەتایبەتی لە وڵاتە کەمداهاتەکانی ئاسیا و ئەفریقای باشوور. هەروەها لە ئەوروپای باشووریش، بارانی بەخوڕ و لافاو لە ئیتالیا خوێندنی زیاتر لە 900 هەزار منداڵی پەکخست.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ