چین: ڤاکسینی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' قۆناخی یەکەم تێدەپەڕێنێت

15-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

کۆمپانیای سینۆفارم لە چین رایدەگەیێنێت، ڤاکسینی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' قۆناخی یەکەمی بە سەرکەوتووی تەواوکرد و یەکەم ڤاکسین دەبێت لە وڵاتەکە پەسندەکرێت بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە. 
 
کۆمپانیای سینۆفۆرم دەریدەخات، ڤاکسینەکە لەلایەن پەیمانگەی شەنگەهای بۆ بەرهەمە بایۆلۆژییەکان دروستکراوە و لەلایەن کۆمپانیای سینۆفارمەوە بەڕێوەدەبرێت، سەلامەت و کاریگەرە و  رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە پێشگیریکردن و کۆنترۆڵکردنی تووشبوون بە نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون'. 
 
کۆمپانیاکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەم ڤاکسینە دەتوانێت بەرگری جەستە دژ بە ڤایرۆسی 'ئاوڵەی مەیموون' دروستبکات و لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە بتپارێزێت.
 
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، لە ئێستادا هیچ ڤاکسینێکی بەرهەمهێندراوی چین بۆ نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' نییە، لەسەر ئاستی جیهان چەند ڤاکسینێک لە ئەمریکا، کەنەدا، یەکێتی ئەوروپا، ژاپۆن و رووسیا پەسەندکراون.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە