رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی سەنتەری پزیشکیی زانکۆی لێیدن لە هۆڵەندا دەریدەخات، زوو نەخەوتن و تا درەنگ بە ئاگا مانەوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە بەڕێژەی 50٪ زیاددەکات.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، درەنگ خەوتن رەنگە بەهۆی بەکارهێنانی تووتن و خووی ناتەندروستیی خواردن و خواردنەوە بێت، ئەمەش مەترسیی تووشبوون بە قەڵەوی و شەکرەی جۆری دووەم زیاددەکات.
ڤان دێر ڤێڵد، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت'' بە ئاگا مانەوە تا درەنگ زیندەچالاکی جەستە تێکدەدات، ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی و شەکرە زیاتر دەکات، هەروەها دەبێتە هۆی دەردانی زیاتری هۆرمۆنەکانی قەڵەقی''.
ڤان دێر ڤێڵد دەشڵێت، بۆ رێککردنەوەی کاتی خەوتن دەبێت لەدوای کاژێر شەش واز لە خواردن بهێندرێت، چونکە کاتی ژەمەکان کاریگەری لەسەر هەرسکردن دەبێت و خەو تێکدەدات.
بەپێی کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکی بۆ پێشگیریکردن لە شەکرە دەشێت ئەمانە جێبەجێ بکرێن؛
- کێشڕێکی
- کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ
- خواردنی خۆراکی تەندروست؛ کەمکردنەوەی کاربۆهێدرات و خۆراکە خێراکان
- رێکخستنی کاتی خەو
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و کحول
- وەرزش و جووڵەی رۆژانە
- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ