رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا دەریدەخات، خەوی خراپ لە تەمەنەکانی ناوەڕاستدا تەمەنی مێشک پێشدەخات.
لە توێژینەوەکە کار لەسەر ماوەی کورتی خەوتن، کوالێتیی خراپی خەو و خەواڵوویی لە رۆژدا کراوە و دەرکەوتووە، ئەو پێگەیشتووانەی خشتەیەکی ناڕێکی خەویان هەیە تەمەنی مێشکیان 2.5 ساڵ لە پێش تەمەنی ئاسایی خۆیانەوەیە.
د. کریستن یافێ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''گرنگیدان بە خشتەی رێکی خەوتن، وەرزشکردن و دوورکەوتنەوە لە کافاین پێش خەوتن یارمەتی باشترکردنی کوالێتیی خەو دەدات''.
بەگوێرەی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ خەو، دانانی خشتەی دیاریکراوی خەو، بوونی ژینگەی گونجاوی خەو، کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونی و دوورکەوتنەوە لە خۆراکە ناتەندروستەکان کوالێتیی خەو باشتردەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ