رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە کوێت دەریدەخات، یەک شەو درەنگخەوتن کاریگەریی لەسەر بەرگریی جەستە دەبێت و لاوازی دەکات.
توێژینەوەکە لە پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی شەکرە لە کوێت کراوە و توێژەران دەڵێن، ئەوانەی سیستمێکی ناڕێکی خەویان هەیە و تاوەکو درەنگانی شەو بەئاگا دەمێننەوە، رێژەی هەوکردنی خوێنیان زیاترە بەراورد بەوانەی لە کاتی گونجاوی شەودا دەخەون.
فاتیمە ئەلڕەشید، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: ''پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا وایکردووە کەسێک تاوەکو درەنگانی شەو بمێنێتەوە و خەوێکی ناتەندروستی هەبێت؛ بەمەش ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی، شەکرە و بەرزەپەستانی خوێنی زیاددەکات''.
بەگوێرەی مایۆکلینیک کاژێرەکانی خەوتن کە مرۆڤ پێویستیەتی، بە گشتی بە تەمەنەوە بەندە، زۆرینەی کەسانی پێگەیشتوو پێویستیان بە 7 بۆ 9 کاژێر خەوتن هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ