توێژینەوەیەک: بەزریی شەکرەی خوێن کێشەی تەندروستیی لە کاتی دووگیانی دروستدەکات

24-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشکیی ئیکان لە ئەمریکا پەیوەندیی نێوان بەرزیی شەکری خوێن لە تەمەنی نێوجەوانی و زیادبوونی مەترسییە تەندروستییەکان لە دووگیانیدا نیشان دەدات.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو خانمانەی لە تەمەنی نێوجەوانی نیشانەکانی پێش تووشبوون بە شەکرەیان 'prediabetes' هەیە، لە داهاتوودا لە کاتی دووگیانی ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزە فشاری خوێن و پێشوەختە لەدایکبوونی کۆرپەلەکەیان بەڕێژەی 18٪ زیاترە. 
 
کاترین مەکارتی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''پێش تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە 'prediabetes'، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک بەرز دەکاتەوە''.
 
بە گوێرەی توێژینەوەکە، پێش نەخۆشیی شەکرە کاتێک روودەدات کە ئاستی شەکری خوێن لە ئاسایی بەرزتر بێت بەڵام هێشتا ئەوەندە بەرز نەبووەتەوە کە بتوانرێت وەکو جۆری دووەمی نەخۆشیی شەکرە دەستنیشان بکرێت، هەروەها قەڵەوی هۆکارێکی سەرەکیی بەرزبوونەوەی رێژەی شەکری خوێن و تووشبوونە بە شەکرە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هودا سەرهەنگ - پەیام سەربەست مۆمەکەی بەدەستەوەیە.

مۆمێک دووکەڵەکەی تەندروستە و ئەگەریش بیخۆیت ئاساییە

لە پێشانگەی گەشتیاریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەولێر لە بەشێکدا جۆرە مۆمێکی تەندروست نمایشکرا کە چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەیە؛ داهێنەری ئەو مۆمانە دەڵێت: مادەی زیانبەخشی پارافینیان تێدا نییە.