توێژینەوەیەک: کحول ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاددەکات

14-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی هۆنگ کۆنگ لە چین دەریدەخات، هیچ ئاستێکی خواردنەوەی کحول سەلامەت نییە، کحول ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە زیاددەکات. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، کحول دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر ناوەندی بیرەوەری مێشک هەبێت بەجۆرێک دەبێتە هۆی پوکانەوەی خانەکان و رێگری لە گەشەی خانە نوێیەکان دەکات، هەروەها خواردنەوەی بەردەوامی کحول دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چەندین ڤیتامین کە گرنگن بۆ بیرەوەری و زانین.
 
شان لوۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''کحول کارکردنی مێشک خاودەکاتەوە و هۆکارێکی وەرینی خانەکانی مێشکە''.
 
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، کحول مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاتر دەکات، دۆخی دەروونی تێکدەدات و بە شێوەیەکی تراژیدی ساڵانە ملیۆنان کەس دەکوژێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە